توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بیست و هەشته‌م

247بینین

 

شەهیدی

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ساڵی 2018 رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی بابەتێكی بڵاوكردبۆوە لە واشنتۆن پۆستدا بۆی ناردم ، بابەتەكە رەخنەی توند بوو لەسیاسەتی ئەمەریكی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، من بۆ خۆم لەئەمەریكا ژیاوم راستە هەندێك ئازادی هەیە بۆ خۆیان بەڵام كاتێك ئێمە رەخنەیان لێبگرین ئەمانخەنە لیستی تیرۆرەوە.

زۆر سەرسامبوون بەبیر و بۆچوون و ئازایەتیەكەی بەتایبەت كە ئەو حكومەتی ستەمكاری سعودیش بەدوایەوە بوون ، دەستخۆشیم لێكردو وتم: خوا لەگەڵ شاعیرەكانی پێغەمبەردا (د.خ) حەشرت بكات ، لەگەڵ حەسانی كوڕی سابیت و عەبدوڵای كوڕی رەواحە كە لەموئتەدا شەهیدبوو ، دووجار وتی: ئامین ئامین.

هەستم كرد لەدڵەوە ئەیڵێت ، سبحان الله دوای سێ‌ هەفتە ئەوەبوو زۆر نامەردانە پیلانیان بۆداناو لە باڵوێزخانەی سعودیە لەتوركیا شەهیدیان كرد بەناهەق (كە شەهیدكردنەكەشی بووە مایەی رسوابوونی ستەمكارانی سعودیە لەسەرتاسەری دونیادا).

راستە هەموو مردنێك قەرزارین و ئەبێ‌ ئەمڕۆ بێت یان سبەی بمرین ، مردنیش یەكجارە ، دەبا بۆخوا بێت ، من سی ساڵە پسپۆڕم لە وەڵامی گوماندا و لاوان رائەهێنین بۆ وەڵامدانەوەی گومان ، كەچی هەرچیم ئەكرد لەوە نەئەگەیشتم كەكەسێك حەفتا ساڵ خواپەرستی ئەكات ، لەقیامەتا رائەگیرێ ‌و حساب و كیتابی لەگەڵ ئەكرێت ، كەچی شەهیدێك لەیەكەم دڵۆپی خوێنیەوە خوا لەهەموو گوناهێكی خۆش دەبێت (تەنها هەقی خەڵك لەسەری ئەمێنێت).

لە مەیدانی رابیعە و شوێنەكانی تر چەند كەسی دۆست و ناسیاوم بەناهەق شەهید كران ، ویستم حەجیان بكەم، بۆ ئەمە لەكەس وكاریانم ئەپرسی رەحمەتی حەجی كردووە، یەكێ‌ لەوانە باوكی وتی: ئێمە لەوڵاتێكی كەنداو بووین بەحساب بچێ‌ بۆ حەج شتێك روویدا ئیتر نازانم چوو بوو یان نا، لەمەوە تێگەیشتم ئەوانەی شەهید ئەبن تایبەتمەندیەكیان هەیە لای خوا كە ئێمە پەی پێ‌ نابەین بۆیە شەهیدی ئەكات بەنسیبیان ، ئەوانە كەم دوون، باسی خۆیان و چاكەكانیان ناكەن، ئەوەتا باسی حەجەكەی بۆ باوكی نەكردووە ، دەی من كەچووم بۆحەج هەرچی ئەناسم بۆم باسكردووە. شەهید زیندووەو بەردەوام كاریگەری هەیە لەسەر ورە بەرزكردنەوەی خەڵكی كەنەبەردبن و بەرامبەر بەستەمكاران بووەستنەوەو قسەی هەق بكەن..(وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ (169) آل عمران).

وەڵامێک بنووسە