توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی بیست و سێ‌یه‌م

313بینین

 

خوا تەوبەكارانی خۆش دەوێت

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ساڵی نەوەدەكان لەحەج بووین ئێوارەی عەرەفە سواری پاص بووین بێین بەرەو موزدەلیفە ، نیو سەعات چاوەڕێمان كرد سایەق دیارنەبوو ، تومەز سویچی پاصەكەی ون كردووە ، تا نوێژی عیشا بەو تاریكیە گەڕاین سویچ دیارنەبوو ، كابرای سایەق تكاو رجای لەكەسێك ئەكرد (كەئەیناسی پێشتر سەیارەی زۆری دزیبوو لەمیسر هاتبوو تەوبە بكات) كەپاصەكەی بۆ چەتاڵ بكات و بیخاتە ئیش، ئەویش ئەی وت: ئەستەمە جارێكی تر ئەوە بكەم ، من تەوبەم كردووە ، بەهەرحاڵ قەناعەتمان پێكرد كەئەمجارە بۆخێرەو وەك جارەكانی تر نییە ، بەچەند خولەكێ‌ پاصەكەی خستە ئیش ، بەڵام هەر دەگریا ، هەستم كرد حاجیەكان بەچاوێكی نەوعێك سەیری دەكەن، هەموو رابردوویان بۆ دەخوێنەوە.

ئەمە ئەوسا .. ساڵی 2010 بانگخواز موعاز عەلیان پەیوەندی پێوە كردم و ڤیدیۆیەكی بۆ ناردم كە روبا قەعوار لەبەرنامەیەكدا وەرگەڕاوە لەئیسلام و لەچكەكەی لابردووە.. سەیری ڤیدیۆكەم كرد هیچ هێرشی تیانەبوو بۆسەر ئیسلام تەنها قسەی لەسەر موسڵمانان دەكرد. رووبا قەعوار قوتابیەكی زانكۆ بوو مەسیحی بوو باوك و دایكی و كەسوكاری هەموو بۆ مەسیحیەت كاریان ئەكرد، كە موسڵمانبوو شووی بەموسڵمانێك كرد بەداخەوە زۆرخراپ بوو لەگەڵیاو جیابوونەوە و ئەوە وای لێكرد لەبەرنامەیەكدا لەگەڵ قەشەیەكی دوژمنی ئیسلامدا لەچكەكەی لابرد، یەكەم قەشەكە بەهۆی ئەوەی پارەی یارمەتی كە كۆكرابۆوە بۆ مەسیحیەكان چوار ڤیەلای پێكڕی بوو لەئەمەریكا و دزیەكەی ئاشكرابوو وەرەقەی بەوە سوتابوو ، مایەوە خۆی ئەمزانی ئەوەی بەقەناعەتەوە نەكردووەو تەنها كاردانەوەیە، وتم: پەیوەندیتان باش بێت لەگەڵیدا ئەگەڕێتەوە بۆئیسلام ، هەرچەند دایكو باوكی خستیانە كۆلێژی لاهوت بەحسابی خۆیان دژی ئیسلام بەكاری بهێنن. قسەكەی من دەرچوو پاش دەمانگ رووبا قەعوار لەچكی كردەوەو موسڵمانبۆوە. دایكی لەماڵەوە دەری كردو ئەو داماوە سێ‌ رۆژ لەسەرجادە ئەمایەوە شوێنێ‌ نەبوو بۆی بچێت. ئێمە وەك دەزگای پردەكان بۆناساندنی ئیسلام هاوكاریمان كردوو من بوومە وەلی ئەمری و دامانەوە بەشوو بەبرایەكی باش پاش كودەتاكەی میسر چوونەوە ئەمەریكاو وتارئەدات و خزمەت ئەكات، پەڕاوێكیشی نووسیوە حەوت سەد لاپەڕەیە لەسەر مژدەدانی مەسیحیەكان كەسەرچاوەیەكی باشە لەو باسەدا.

ئەوەی جێی داخە هەندێ‌ خوشك وبرا خراپ مامەڵەیان دەكرد ورقەبەرایەتی ئەوەیان ئەكرد كەبۆ پەشیمان بووبۆوە، ئاخر باشە ئەم وا تەوبەی كردۆتەوەو خواش تەوبەكارانی خۆش دەوێت، كاتی خۆی لەپێش رێكەوتنی حودەیبیە عەبدوڵای كوڕی سەعدی كوڕی سەرح هاتەمەدینەو موسڵمانبوو ، دواتر گەڕایەوە مەككەو هەڵگەڕایەوە لەئیسلام ، برای شیری حەزرەتی عوسمان بوو لەفەتحی مەككەدا ئەمانی بۆوەرگرت لەپێغەمبەر (د.خ) و جارێكی تر بەیعەی دایەوە بەسەروەرمان.دەی ئەم جەنگاوەرە مایەوە هەتا دوای شەهیدبوونی حەزرەتی عوسمان و زۆر جەنگا بۆئیسلام لەجەنگی (ذات الصواری)دارۆمەكانی تێك شكاندو لەنوێژی بەیانیدا گیانی سپارد كەخۆی دوعای كردبوو ئاوا بمرێت. جا عەبدوڵا دوای موسڵمابوونەوەكەی خزمەتێكی گەورەی بەئیسلام كرد وڕۆڵی باشی هەبوو لەجەنگەكانی ئەفەریقادا..جا مەبەستەكەم ئەوەیە تەوبەكارن خوا هەمووشتێكیان بۆ ئەسڕێتەوە كەچی ئێمە واناكەین و رابردووی ئەوانە لەبەرچاومانە كەبەراستی ئەوە نابێت.

وەڵامێک بنووسە