توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی بیسته‌م

291بینین

 

بێباوەڕی

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ئێمە لەدەزگای پردەكان بۆ ناساندنی ئیسلام ، هەوڵمانداوە لەرووی ئیلحادا بوەستینەوەو لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكارەكانیەوە بكەین ، بێباوەڕی رۆژئاوایی ئەخوێنێتەوە لەبارەی ئاینەكانەوەو بەتایبەت لەبارەی مەسیحیەتەوە، بێگومان پرسیارگەلێكیان لادروست ئەبێت بەتایبەت لەعەقیدەدا ، ئنجا كە قەشەكان وەڵامیان پێنیە بۆیان ، ئەوانە روودەكەنە بێ‌ دینی ، كەچی لای ئێمە كەسێك هیچی نەخوێندۆتەوە یان یەك دوو كتێبێكی خوێندۆتەوە ، ئەڵێ‌: باوەڕم بەهیچ نیە.. كچێك گوایە لەوبابەتەیە ، قسەم لەگەڵ كرد و وتم : حاڵت چۆنە؟وتی: لەلایەنی رۆحیەوە زۆرباشم و رۆحیەتم بەرزە ، داماوە نەیئەزانی كە رۆحیش بەرجەستە نیەو غەیبە ، دەی كە بڕوای بەرۆح و غەیب هەبوو ئیلحادی چی؟.

هەیە بەرامبەر بە رۆژئاوا بەشەوارە كەوتووەو بەبریق و باق و پێشكەوتنی ماددی ئەوان سەرسام بووەو واش ئەزانێ‌ ئەوان بەوازهێنان لەدین پێشكەوتووون، كەدیارە وانیە ، دینەكەی ئەوان دەستكاری كراوەو عەقڵی سەلیم قبوڵی ناكات و كاتی خۆی دژی هەموو پێشكەوتنێك بووەو زانایان ئەچەوسێنرانەوە لەلایەن كەنیسەوە ، حاڵی ئەوان و دینەكەیان جیاوازە لەئێمە ، بۆیە بەڕاستی هەقە لاوانی ئێمە یان هەركەس گومانێكی هەیە بخوێنێتەوە ، بەتایبەت كتێبی گفتوگۆیەك لەگەڵ هاوەڵە بێباوەڕەكەمدا _دكتۆر مستەفا مەحموود، قصە الإیمان_شێخ ندیم الجسر..كەدیارە بەزمانی عەرەبی كتێب لەوبارەیەوە زۆرن و بەكوردیش بەدەیان كتێب لەوبارەیەوە نووسراون كە بیانوو بۆكەس ناهێڵنەوە و هەمووان ئەتوانن رێی راست بدۆزنەوە( وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (54)الحج).

وەڵامێک بنووسە