توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی نۆزدەیه‌م

229بینین

 

تێگەیشتنی ڕاست لەئیسلام

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: لەبیست ساڵی رابردوودا وەك دەزگای پردەكان بۆ ناساندنی ئیسلام زۆركارمان لەسەر وەڵامدانەوەی ئیلحاد كردووە ،جارێك كەلەوڵاتێكی كەنداو بووم وتیان: گەنجێك ئەڵێ‌ هەڵگەڕاوەتەوە لەئیسلام، وتم: بابیبینم، كەهات تێگەیشتم ئەم گەنجە دایكی و خاڵی توندن و فشاری زۆریان لەسەری دروست كردووە، ئەوەش وای كردووە بڵێ‌ من ئیسلامم ناوێ‌، زۆربەی ئەوانەی قسەمان لەگەڵ كردوون یان خۆیان یان كەسوكاریان توندڕەون وسەقەت لەدین تێگەیشتوون، ئەمەش بەهۆی چیەوە پەیدا ئەبێت؟ بەلای منەوە..

یەكەم: تێگەیشتنی حەرفی و رووكەش لەدەقەكانی ئاین، لەكاتێكدا ئەبێ‌ ئێمە لە (مقاصد) ی شتەكان تێبگەین.
دووەم: حوكم دان بەسەردینداری خەڵكدا هەروەك ئەوەی قازی بن و هەقی حوكمدانیان هەبێت.

بۆ نموونە: ناحەزان ئەڵێن: چۆن خۆر كەئاوا ئەبێت سوژدە ئەبات لەژێر عەرشی خوادا؟ ئەمە بە رووكەش وهەروا تێی ناگەین، خۆر چەند جووڵەی هەیە؟ خۆر وباقی بەدیهێنراوەكانی تر نەك هەرخۆیان سێبەرەكانیشیان سوژدە بۆخوا ئەبەن و تەسبیحاتی خوا ئەكەن، چۆن؟ تەنها خوا خۆی ئەزانێت و هەرخۆی ئەفەرموێ ئێوە لە تەسبیحاتیان حاڵی نابن (وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَالُهُمْ بِالْغُدُوِّ وَالْآَصَالِ (15)الرعد ).( تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا (44)الإسراء ).
دیاره‌ مرۆڤ زانستێكی كه‌می پێدراوه‌ (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (85) الإسراء). مرۆڤ لەم شتانەی ناوبوونەوەر رەنگە لەسەدا پێنج كەمتر بزانێت، ئەمەشتە ماددیەكان، جاوەرە ئەوشتانەی كەئێمە هەرگیز پەی پێنابەین وەك عەرش و كورسی و قەڵەم و قەدەرو …هتد.

حەزرەتی عومەر ئەگەر شتێك هەبووایە تێی نەگەیشتنایە ئەیووت: واز لەم شتانە بێنن تا خوا رێ‌ ئەدا بەعەقڵەكان كە بیدۆزنەوە. لەوسەردەمەوە چی شتی نەزانراو هەبووە كە وردەوردە بەئیزنی خوا دۆزراونەتەوە. زۆرلەزاناكانیش دان بەو راستیەدا ئەنێن كە جۆرێك ئیلهام یان خەو هۆكاربووە بۆ ئەوشتانەی دۆزیوویانەتەوە . كەدیارە ئەوانەش لەخواوەن بۆ پێشكەوتنی ژیانی مرۆڤ.

وەڵامێک بنووسە