توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی هەژدەیه‌م

435بینین

 

فەزڵی دایك و باوك

یەكێك لە گەورەیەكانی ئیسلام ئەوەیە كەگرنگی ئەدات بە پەیوەندی خزمایەتی ورێزی گەورەو میهرەبانی بەرامبەر بچووك، بەتایبەت دایك وباوك كە خوای گەورە داوامان لێدەكات دوای سوپاسگوزاری بۆخۆی سوپاسگوزاری دایكو باوك بین وپاش پەرستن و یەكتاپەرستی بۆخۆی داوامان لێدەكات ئیحسان و چاكە بكەین لەگەڵ دایك و باوكدا.

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ساڵی 1996 لەگەڵ دایكم و خوشكەكانیدا چووین بۆ حەج، رۆژی عەرەفە كەخەڵكی ئەچن بەرەو میناو لەوێشەوە بۆ عەرەفە، لەمینا پیرێژنێكی میسریم بینی ون بوو بوو لەكوڕو بووكەكەی، پرسیاری قافڵەو خێمەكەیم لێكرد هیچی نەئەزانی، زۆر گەڕاین سوودی نەبوو، بردمە شوێنی ونبووەكان، یەك سەربازی لێبوو وتم: بزانم كەس ناوی ئەمی نەداوە، كەس نەیدابوو، بۆ ئەوەی عەرەفەكەی نەفەوتێ‌ لەگەڵ خۆماندا بردمان، پاش عەرەفە چوینە موزدەلیفەو ئنجا هاتینەوە مینا، بەردەوام سەردانی شوێنی ونبووەكانم ئەكرد بەڵكو كوڕەكەی ناوی دابێت، كەچی نەبوو، لەجیاتی ئەو بەردەكانم بۆ هاویشت و ئنجا تەوافی ئیفازەشمان پێكرد، خەمم لێهاتبوو چونكە ئێمە ئەچووینەوە دوای تەواوكردنی مەراسیمی حەج بۆ مەدینە، دوا رۆژی مینا پاش ئەو هەموو گەڕانە پیرەژنەكە كوڕەكەی بینیەوە و هاواری بۆكردو چووین بەرەو رووی كەچی لەگەڵ ئەو هەموو پەرۆشیەی دایكەكە كوڕەكە باكی نەبوو، هەر نەیپرسی لەكوێ‌ بووی و لەكوێ‌ نەبووی، بەڕاستی زۆر سەرسام بووم لە بێوەفایی و بێباكی ئەو كوڕە بەرامبەر دایكی، لەكوێ‌؟ لەكاتی حەجدا، باشە ئەو نەگبەتە چی لەحەج و لە ئیسلام حاڵی بووە؟ لەكاتێكدا كەسێك هاتە خزمەت سەروەرمان (د.خ) كە بەكۆڵ تەوافی بەدایكی كردبوو كە ئایا هەقی دایكی داوەتەوە، سەروەرمان فەرمووی: هەقی یەك ژانیشت نەداوەتەوە لەو ژانانەی كە لەكاتی مناڵ بووندا بوویەتی. یەكێكی تر هات وتی: ئەمەوێ‌ بێم بۆ جیهاد. فەرمووی دایكت ماوە؟ وتی: بەڵێ‌. فەرمووی بڕۆ بكەوە بەسەر قاچیدا بەهەشت وا لەوێ‌.

وەڵامێک بنووسە