توێژینەوە

خۆمان لێبووە بەشت!

517بینین

 

مامۆستایەك باسی زەحمەت و ناڕەحەتی حەج دەكات بۆ كۆمەڵێك لەوانەی دەیانەوێت بچن بۆحەج، لەرێنماییەكانیدا ئەڵێت: هەر چەند حەج قورسە بەڵام هەركەس قورئان بخوێنێ‌ و زۆر یادی خوا بكات پشت بەخوا بۆی ئاسان ئەبێت.

یەكێ‌ لەوانەی ئامادەبوون كەسێك بوو سەفەرو شتی نەكردبوو، چەند رۆژێك پێش حەج بەگەرمی زیكر ئەكات و قورئان ئەخوێنێت بەهیوای ئاسان بوون لەسەر قسەی مامۆستا، كاتێك ئەچێت بۆ فڕۆكەخانە دەرگاكەی یەكسەر بۆدەكرێتەوە، لەدڵی خۆیدا ئەڵێ‌ بەخوا دیارە ئاسانكاری دەستیپێكرد.

ئینجا چووە سەر ئەو قایشەی فڕۆكەخانە كە خۆی ئەڕوات، ئەوەندەی تر دڵی خۆش بوو، ئینجا ئەچووە هەركوێیەك گڵۆپی هەستیار بوو بۆی دائەگیرسا، لەمەدینەش دەستی ئەخستە بەر بەلوعە هەستیار بوو ئاوی پیا دەهات، دواتر لەحەوشەی مزگەوتی مەدینە دوعای ئەكرد سەیری كرد چەترەكان كرانەوە، تەواو لێی بوو بەڕاست وای زانی بووە بەساحێب كەشف و كەرامات، ئینجا كەچووە خزمەت رەسولی خوا (د.خ) وتی: سڵاو پێغەمبەر گیان بزانە چ پیاوێك هاتووە بۆلات.

بەڕاستی زۆرمان وەك ئەو پیاوەمان لێقەوماوە وائەزانین بەچوار ویرد ودوعا بووینەتە (رجال صدقوا ماعاهدوا علیە .. ) ئاگامان لەدواییەكەی نیە كە ئەوانە یا شەهید بوون یان چاوەڕێی شەهیدین (مِنَ الْمُؤمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَڵیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضی نَحْبَهُ ۆمِنْهُمْ مَنْ ێنْتَظرُ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا) (المؤمنون: 23). ئەوانە كەسانێكن كەقوربانی ئەدەن بۆخواو سەرو ماڵیان ئەكەن بەقوربانی پەیامەكەی خوا.

ئازیزانم بڕینی مەقامات و پلەكانی دینداری هەوڵ و زەحمەت و ماندووبوونی ئەوێ‌، خوا رەحم بەحاڵی ناحاڵمان بكات.. ئامین.

وەڵامێک بنووسە