بانگخواز دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: ئەم بەسەرهاتە نیازم نەبوو بڵاوی بكەمەوە، بەڵام كەبۆ دكتۆری بانگخواز ئەیاد قنێبی باسمكرد سوێندی دام كەبڵاوی بكەمەوە تا خەڵكی سوودی لێوەربگرن.
ساڵی 2005 لەئەمەریكا گەڕامەوە دەزگای پردم دامەزراند بۆ ناساندنی ئیسلام، مانگانە پێویستمان بە (10,000) جونەیه بوو، (6,000) بۆ كرێی بیناكەو (4,000) بۆ كارمەندێكی بەتوانای چالاك كەئێستا بۆتە دكتۆر لەئەمەریكا.
گەڕام بەوڵاتە عەرەبیەكاندا دەزگایەك قایل بوو مانگانە ئەو بڕە پارەیەمان بۆ دابین بكات، منیش ئەبوو دوو سێ مانگ جارێك سەردانی ئەو وڵاتە بكەم و لەئوتێل بمێنمەوەو راپۆرتی چالاكیەكانمانیان بدەمێ.
یەكێ لەو دەزگایە زۆر بێ خێرو بەدفەڕبوو، بانگی كردم وتی: تێبینیم كردووە تۆ لەو ئوتێلەی دائەبەزی داوای هیچ ناكەیت، وتم: ئەرێ وەڵا دەبەیەك ئاو چیە لەدەرەوە ئەیكڕم بۆ ئەوەی پارە لەسەرتان نەكەوێت. وتی: جا خۆ ئێمە پارەی تەواو ئەدەین وهەقی خۆتە خواردن و هەمووشت داوا بكە، منیش ئیتر وامكرد، تومەز چاڵی بۆ هەڵكەندووم و لەكۆبوونەوەدا قائیمەكەی منی پیشانی ئامادەبووان ئەدا بۆ ئەوەی منی پێبشكێنێت كە زیادە مەسرەف ئەكەم.
ئەمە یانزە مانگێكی خایاند یەكەم رۆژی رەمەزان ئاگاداریان كردین كە ئیتر هاوكاریمان ناكەن، ئەو هەواڵە وەك هەورەبرووسكە دای لەتەوقی سەرم، ساڵ و نیوێكە گەڕاومەتەوە لەئەمەریكاو بۆخۆم ناتوانم بچمە ژێرباری ئەو هەموو خەرجیەوە، نوێژی عەسرم كرد بۆ ئەو خۆبەخشانەی كاریان لەگەڵ دەكردین، تومەز لەجیاتی چوار، حەوت ركات نوێژم پێكردوون.
ئێوارەش لەماڵەوە كەچوومەوە میوانمان هەبوو لەداخی ئەو ستەمەی لێمكرابوو ئاگام لەخۆم نەبوو، كەنوێژی ئێوارەم كرد لەسوجدەدا ویستم دوعا لەو كەسەبكەم و وتم: اللهم انی اشهدك واشهد حملە عرشك وملائكتك وجمیع خلقك .. ویستم بڵێم: خۆت ئەزانی من ستەم لێكراوم وهەقم بسێنە لەو كابرایە. كەچی هات بەدڵما گۆڕیم و وتم: خوایە تۆ بەشایەت بە لێی خۆشبووم و لەدونیاو ئاخیرەتدا هیچم لێی ناوێت.
دوای نوێژەكە ئارامیم بۆهات. ئەو 24 كاتژمێرەی ئەو رۆژەی دواتر زۆر ئاسوودەبووم، دەعوە دەعوەی خوایە بیەوێت بەردەوام ئەبێت و نەشیەوێت بەردەوام نابێت، ئەبوایە لە پانزە رۆژدا ئەو پارەیە دابین بكەم، خوا شایەتە دوای ئەو بیست و چوار سەعاتە دوو دەوڵەمەندی میسری پەیوەندیان پێوەكردین یەكێكیان بایی شەش سەد هەزار جونەیه و ئەوی تریان چوار سەد هەزار جونەیه سپۆنسەریان كردین تا ئەو فلیمەی دەرمان كردبوو لە وڵاتانی رۆژئاوا بڵاوی بكەینەوە كە ئەكاتە ملیۆنێك جونەیه، الله اكبر ئەوە وانەیەك بوو بۆم وەك خوا بفەرموێت تۆ كەریمی ئێمە كەریمترین، تۆ لەو كەسە بوورایت ئێمەش وا هەقمان بۆكردیتەوە لەكەمترین كاتدا و سوپاس بۆخوا وا چەندین ساڵە دەزگای پرد بۆ ناساندنی ئیسلام بەردەوامە لەخزمەتدا.
جا ئەوەی سەیرە ئێمە كەدەبوورین سوودمەند ئەبین بەوەی كەئاسوودەیی دەروونمان دەست ئەكەوێت، لەكاتێكدا خوای گەورە ئەبوورێت و ئەبەخشێت و هیچیش لەموڵكی ئەو زیادوكەم ناكات (وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (43)الشورى) ..هەرشادبن