توێژینەوە

چی له‌ تۆدا به‌هاداره‌؟

نووسه‌ر: فازڵ جاف

678بینین

 

ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌ی‭ ‬باوه‌ڕیان‭ ‬به‌‭ ‬خۆیان‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬پێوه‌ندی‭ ‬و‭ ‬كۆنتاكتیان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆیاندا‭ ‬به‌هێزه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬هێزی‭ ‬خۆیان‭ ‬باش‭ ‬ده‌ناسن،‭ ‬به‌رده‌وامیش،‭ ‬وه‌كو‭ ‬ڕاهێنانێكی‭ ‬ڕۆژانه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬پێوه‌ندییه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆدی‭ ‬خۆیاندا‭ ‬به‌هێزتر‭ ‬ده‌كه‌ن‭.‬
به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬متمانه‌یان‭ ‬به‌‭ ‬خۆیان‭ ‬لاوازه‌،‭ ‬فوكسیان‭ ‬و‭ ‬ئه‌ندێشه‌یان‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬تره‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬چۆن‭ ‬فوكسێك؟‭ ‬فوكسێكی‭ ‬نه‌رێنی،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئێره‌یی‭ ‬و‭ ‬حه‌ساده‌ت‭ ‬و‭ ‬نییەادی‭ ‬پیس‭ ‬و‭ ‬نیازی‭ ‬خراپه‌وه‌‭ ‬سه‌رچاوه‌‭ ‬ده‌گرێت‭. ‬ئه‌م‭ ‬هه‌سته‌‭ ‬نه‌رێنییه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬متمانه‌‭ ‬به‌خۆنه‌بوونه‌وه‌‭ ‬هه‌ڵنه‌قووڵێت،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌م‭ ‬هه‌سته‌‭ ‬خۆی‭ ‬پاشتر‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬مایه‌ی‭ ‬متمانه‌‭ ‬به‌خۆنه‌بوون‭.‬
ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌هره‌‭ ‬و‭ ‬توانایشیان‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬په‌ی‭ ‬به‌‭ ‬به‌هره‌‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬خۆیان‭ ‬نابه‌ن،‭ ‬یان‭ ‬بێ‭ ‬ئاگا‭ ‬ده‌بن‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬چییان‭ ‬له‌باردایه‌‭!‬
ئه‌وه‌نده‌ی‭ ‬كار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬زه‌ینیان‭ ‬به‌‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌وه‌‭ ‬قاڵه‌،‭ ‬نیو‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬كار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬خودی‭ ‬خۆیان‭ ‬ناكه‌ن‭ ‬وپێ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬توانای‭ ‬خۆیان‭ ‬داناگرن‭ ‬و‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬به‌هره‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ناكه‌ن‭.. ‬ئه‌مه‌یش‭ ‬له‌‭ ‬ئاكامدا‭ ‬بێباوه‌ڕی‭ ‬و‭ ‬بێمتمانه‌یی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كه‌وێته‌وه‌‭.‬
ئه‌وانه‌‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬توانایه‌‭ ‬ناكه‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌یانه‌،‭ ‬بگره‌‭ ‬كار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬توانای‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬چۆن؟‭ ‬بێ‭ ‬گومان‭ ‬به‌‭ ‬هه‌ستی‭ ‬نێگه‌تیڤه‌وه‌،‭ ‬به‌‭ ‬مه‌به‌ستی‭ ‬شكاندن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬نرخ‭ ‬كه‌مكردنی‭.‬
كه‌سانی‭ ‬خاوه‌ن‭ ‬متمانه‌‭ ‬به‌خۆ،‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬ده‌زانن‭ ‬له‌‭ ‬چیدا‭ ‬به‌هره‌دارن،‭ ‬ئه‌وان‭ ‬ده‌زانن‭ ‬به‌هره‌یان‭ ‬له‌‭ ‬كوێوه‌‭ ‬سه‌رچاوه‌‭ ‬ده‌گرێت‭. ‬زۆرینه‌یان‭ ‬بگره‌‭ ‬له‌‭ ‬منداڵییه‌وه‌،‭ ‬سۆراخی‭ ‬به‌هره‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نێكی‭ ‬زووه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌ڤین‭ ‬و‭ ‬شه‌یداییه‌وه‌‭ ‬ڕه‌فتار‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬به‌هره‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬هه‌روا‭ ‬به‌ئاسانی‭ ‬ده‌ستبه‌رداری‭ ‬ئه‌و‭ ‬هونه‌ر‭ ‬و‭ ‬داهێنانه‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬نابن‭. ‬
داهێنان‭ ‬كاتێك‭ ‬به‌رجه‌سته‌‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌رچاوه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ناخی‭ ‬خۆتدا‭ ‬بدۆزیته‌وه‌،‭ ‬واته‌‭ ‬پێش‭ ‬مردنت‭ ‬بزانیت،‭ ‬له‌‭ ‬چیدا‭ ‬كارامه‌یه‌ت،‭ ‬مرۆ‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیاره‌‭ ‬گرینگه‌‭ ‬له‌‭ ‬خۆی‭ ‬بكات‭: ‬له‌‭ ‬كام‭ ‬بواردا‭ ‬به‌توانام،‭ ‬توانای‭ ‬داهێنانم‭ ‬له‌‭ ‬چیدایه‌؟
وه‌ڵامی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیاره‌،‭ ‬كلیلی‭ ‬خۆدۆزینه‌وه‌یه‌‭.‬

خۆت‭ ‬بناسه‌!‬

سوكراتی‭ ‬فه‌یلەسووف‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیاره‌‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬كردووه‌‭.‬
وه‌ڵامی‭ ‬ئه‌م‭ ‬پرسیاره‌‭ ‬شاڕێگه‌یه‌‭ ‬بۆ‭ ‬به‌ده‌ستهێنانی‭ ‬متمانه‌‭.‬
كلیلی‭ ‬متمانه‌‭ ‬به‌خۆبوونه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌سانێكی‭ ‬زۆر،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬نه‌ڵێم‭ ‬بۆ‭ ‬زۆرینه‌مان،‭ ‬كێشه‌ی‭ ‬سه‌ره‌كیی‭ ‬ژیانه‌‭.‬
ئه‌وانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬پله‌ی‭ ‬متمانه‌ی‭ ‬به‌خۆیان‭ ‬نزمه‌،‭ ‬زۆرینه‌یان‭ ‬ئه‌وانه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬هێشتا‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬خۆیان‭ ‬نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌،‭ ‬یان‭ ‬هێشتا‭ ‬بۆی‭ ‬نه‌گه‌ڕاون‭ ‬و‭ ‬سۆراخیان‭ ‬نه‌كردووه‌‭.‬
یان‭ ‬ئه‌وانه‌ن‭ ‬كه‌‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬توانای‭ ‬خۆیان‭ ‬ناكه‌ن‭ ‬و‭ ‬پشتگوێی‭ ‬ده‌خه‌ن،‭ ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سانه‌‭ ‬كۆنتاكیتان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆیاندا‭ ‬هێشتا‭ ‬لاوازه‌‭.‬
مرۆڤی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬ئاڵۆزترین‭ ‬و‭ ‬جه‌نجاڵترین‭ ‬سه‌رده‌مدا‭ ‬ده‌ژی،‭ ‬زۆر‭ ‬سه‌خته‌‭ ‬به‌بێ‭ ‬متمانه‌‭ ‬به‌خۆبوون‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ ‬ئێستادا‭ ‬بژیت،‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬وا‭ ‬ده‌خوازێت‭ ‬كه‌‭ ‬مرۆڤ‭ ‬متمانه‌یه‌كی‭ ‬پته‌وی‭ ‬به‌خۆ‭ ‬هه‌بیت‭. ‬مرۆڤی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬هه‌موو‭ ‬شته‌كانی‭ ‬له‌به‌رچاوه‌‭ ‬و‭ ‬كه‌م‭ ‬شتی‭ ‬شاراوه‌ی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌م‭ ‬شت‭ ‬و‭ ‬كه‌م‭ ‬لایه‌نی‭ ‬شاراوه‌ی‭ ‬ماوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ئاسانی‭ ‬نه‌خرێنه‌‭ ‬به‌رچاو‭.‬
هه‌روه‌كو‭ (‬زینێ‭ ‬پاركه‌ر‭)‬ی‭ ‬نووسه‌ری‭ ‬كتێبی‭ (‬متمانه‌‭) ‬ده‌ڵێت‭: ‬سئه‌مڕۆ‭ ‬ڕاگەیا‌ندن‭ ‬زۆر‭ ‬به‌خێرایی‭ ‬هه‌موو‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬بچووكه‌كانت‭ ‬به‌ده‌رده‌خات‭ ‬و‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬پیشان‭ ‬ده‌دات‭ ‬كه‌‭ ‬تۆ‭ ‬شایسته‌ی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نیت‭ ‬حیسابت‭ ‬بۆ‭ ‬بكرێت‭.‬
به‌ڵام‭ ‬دڵ‭ ‬له‌‭ ‬دڵ‭ ‬مه‌ده‌،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنێكه‌وه‌،‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬تره‌وه‌،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬توانایه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬تۆدا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬ببێت‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬متمانه‌‭. ‬مرۆڤ‭ ‬هه‌ر‭ ‬مرۆڤێك،‭ ‬توانایه‌ك،‭ ‬به‌هره‌یه‌كی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬ئه‌و‭ ‬مرۆڤه‌‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬سۆراخی‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬بیدۆزێته‌وه‌‭.‬
ئه‌وه‌یش‭ ‬به‌وه‌‭ ‬دێته‌‭ ‬ئه‌نجام‭: ‬كه‌‭ ‬پێوه‌ندییه‌كی‭ ‬پته‌وی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خودی‭ ‬خۆیدا‭ ‬هه‌بێت،‭ ‬بیر‭ ‬وهزری‭ ‬ئاراسته‌‭ ‬دونیای‭ ‬ناوه‌وه‌ی‭ ‬بكات،‭ ‬نه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬نییەادی‭ ‬خراپه‌وه‌‭ ‬بیر‭ ‬له‌‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬بكاته‌وه‌ز‭.‬
پاركه‌ر‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬مایه‌ی‭ ‬خه‌مه‌‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵكێكی‭ ‬زۆر‭ ‬ڕۆژانه‌‭ ‬ژیان‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌به‌ن،‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هیچ‭ ‬پێوه‌ندییه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڵ‭ ‬خودی‭ ‬خۆیاندا‭ ‬ببه‌ستن،‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬ڕۆژانه‌‭ ‬ڕه‌نگه‌‭ ‬بزانن‭ ‬حه‌زیان‭ ‬له‌‭ ‬چی‭ ‬خواردنێكه‌‭ ‬كه‌‭ ‬بیخۆن،‭ ‬یان‭ ‬حه‌زیان‭ ‬له‌‭ ‬كام‭ ‬كه‌ناڵی‭ ‬ته‌له‌ڤزێونه‌‭ ‬و‭ ‬ته‌ماشای‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌ڕاستی‭ ‬نازانن‭ ‬چییان‭ ‬له‌‭ ‬ژیاندا‭ ‬ده‌وێت‭.‬
فوكس‭ ‬بخه‌ره‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬خۆت،‭ ‬كۆنتاكت‭ ‬و‭ ‬پێوه‌ندیی‭ ‬پته‌وت‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خودی‭ ‬خۆتدا‭ ‬ڕێگای‭ ‬داهێنانت‭ ‬بۆ‭ ‬مسۆگه‌ر‭ ‬ده‌كات،‭ ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانیشه‌وه‌،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬هزر‭ ‬و‭ ‬مێشكت‭ ‬ئاراسته‌ی‭ ‬كه‌سانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬بكه‌یت‭.. ‬كلیلی‭ ‬داهێنان‭ ‬و‭ ‬ئه‌فراندن‭ ‬نادۆزیته‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬هه‌ڵه‌دا‭ ‬بۆی‭ ‬ده‌گه‌ڕێیت‭. ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬وات‭ ‬كرد،‭ ‬وه‌كو‭ ‬مه‌لای‭ ‬مه‌زموورت‭ ‬لێ‭ ‬دێت‭:‬
شه‌وێك‭ ‬مه‌لای‭ ‬مه‌زموور‭ (‬مه‌لا‭ ‬نه‌سره‌دین‭) ‬ده‌گه‌ڕیته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵه‌وه‌،‭ ‬كلیلی‭ ‬ده‌رگاكه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ون‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬له‌‭ ‬به‌ر‭ ‬ڕووناكیی‭ ‬لامپاكه‌‭ ‬بۆی‭ ‬ده‌گڕێت‭. ‬ناسیاوێكی‭ ‬مه‌لا‭ ‬كه‌‭ ‬چاوی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كه‌وێت،‭ ‬لێی‭ ‬ده‌پرسێت‭: ‬مه‌لا‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬خێره‌‭ ‬به‌م‭ ‬شه‌وه‌،‭ ‬چیت‭ ‬بزر‭ ‬كردووه‌‭ ‬وا‭ ‬بۆی‭ ‬ده‌گه‌ڕێیت؟
مه‌لا‭: ‬كلیلی‭ ‬ده‌رگاكه‌‭.‬
كابرا‭: ‬باشه‌‭ ‬له‌‭ ‬كوێ‭ ‬بۆی‭ ‬ونت‭ ‬كردووه‌؟
مه‌لا‭: ‬له‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭.‬
كابرا‭: ‬ئه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬لێره‌‭ ‬بۆی‭ ‬ده‌گه‌ڕیت؟
مه‌لا‭: ‬چونكه‌‭ ‬ئێره‌‭ ‬ڕووناكه‌‭!‬

وەڵامێک بنووسە