زانایان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژ له دیارده ئاڵۆزه‌كانی سروشتن، ئه‌فسانه‌ی زۆرله‌باره‌ی ئه‌م دوو دیارده‌یه‌وه هۆنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ مرۆڤێك زانستی ده‌رباره‌ی به‌دوایه‌كدا هاتنی شه‌ووڕۆژ نه‌بووه، به‌ڵام قورئانی پیرۆز له زۆر ئایه‌ته‌كانیدا باسی شه‌ووڕۆژی بۆكردوین، كه چۆن ڕووناكی ڕۆژ خۆر ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چینی زه‌وی نه‌بوایه، ئه‌وا خۆر وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك ده‌رده‌كه‌وت.
له‌ڕێی وێنه‌گیراوه‌كانی مانگه‌ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ره‌به‌یان(الفجر) به‌ڕه‌نگی شین ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌و لاببات و ده‌ریبكات، لێره‌دا وته‌ی خوای گه‌وره‌مان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه سوێندی به‌م دیارده‌یه خواردووه ” دیارده‌ی ده‌رخستنی ڕۆژ” : (وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا) [الشمس: 3]. واتای (جلَّى) له‌زماندا : ئاشكراكرن و ده‌رخستنه، تێبینی ده‌كه‌ین چۆن ڕووناكی ڕۆژ ئه‌م خۆره‌مان بۆ ده‌رده‌خات و ڕوونیده‌كاته‌وه بۆمان له وێنه‌یه‌كی جوان و سه‌رسوڕهێندا، پاكی و پیرۆزی بۆ خوای باشترین به‌دیهێنه‌ر.
—–
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل