بهپێنووسی: دكتۆر عبدالدائم الكحیل
شەیتان لە ماڵەكانتان وەدەرنێن:
خۆشەویستانم، بمانەوێت، یان نا، ئێمە لەم سەرزەمینە لەگەڵ جیهانێكی تەواو لە پەریو شەیتانەكان دەژین، ئەم دروستكراوانەش یاساو ڕێسای خۆیان هەیە، لە پاڵ ئەو یاسایانەدا شەیتانەكان چێژ وەرناگرن لە گوێگرتنی قورئانی پیرۆز، هەروەها لە هەر ماڵێكدا قورئان بخوێنرێت ئەوان ڕادەكەن، بە تایبەتی سورەتی بەقەرە.
لە ئەبوهورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت گێڕدراوەتەوە، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی:
(لا تجعلوا بيوتكم مقابر إن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة) [مسلم].
واته: (ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان، شەیتان لەو ماڵەی سورەتی بە قەرەی تێدا دەخوێنرێت ڕادەكات)رواە مسلم.
ئەگەر ویستت شەیتان لە ماڵەكەت ڕاوبنێیت، كە هۆكاری سەرەكی كەڵەكەبوونی خەمو پەژارەو گرفتەكانو ترسو دڵەڕواكێیە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی تەنها پێویستە لەسەرت ئەوەیە سورەتی بەقەرە، یان ئایەتەكانی بخوێنیت.
ئەگەر نەتتوانی هەموو سورەتەكە بە تەواوی بخوێنیت، ئەوا دەتوانیت دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنیت، ئەو دوو ئایەتەت بەسە، دەبێتە هۆكاری پاراستنت لە زیانەكانی نەخۆشی، زیانی شەیتانەكان، زیانی ئاڵۆزبوونی باری دەروونی، ئەم وتەیەش تاقیكراوەتەوە، لە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە ڕەزای خوایان لێبێت گێڕدراوەتەوە، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی:
(من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلة كفتاه) [البخاري].
واته: (هەر كەسێك شەوانە دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنێت بەسیەتی).
ئایا حەز دەكەیت بچیتە بەهەشت؟
بە ئاسانیو سەلامەتی دەتوانیت بچیتە بە هەشتەوە، ئەویش بە خوێندنەوەی گەورەترین ئایەتی قورئانی پیرۆز كە بریتییە لە (آیة الكرسي) ئایەتی ژمارە 255ی سورەتی بەقەرە، پێغەمبەر (صلی اللەعلیە وسلم) دەفەرمووێت: (من قرأ آية الكرسي دبر كل صلاة مكتوبة، لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت) [النسائي].
واته: هەر كەسێك لە دوای هەموو نوێژە فەرزەكانەوە (آیة الكرسي) بخوێنێت، هیچ ڕێگرێك نییە لە بەردەمی چوونی بۆ بەهەشتدا، تەنها مردن نەبێت. واتە نێوان بەهەشتو ئەو كەسەی لە دوای هەموو نوێژێكی فەرزەوە (آیة الكرسي) دەخوێنێت، تەنها مردنە!
لە كۆتاییدا:
خوشكو برای ئازیزم: هەموو ڕۆژێك لە خوێندنی سورەتی فاتیحەو سورەتی بەقەرە دوودڵو كەمتەرخەم مەبە، خوێندنیان هیچ كاتتان بەفیڕۆ نادات، بەپێچەوانەوە خوای گەورە فەڕو بەرەكەت دەخاتە كاتەكانتانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێك لە نەخۆشییەكانو شكستو گرفتو خەمو پەژارە دوورتان دەخاتەوە، بەڕاستی تاكە ڕێگەی خۆشبەختیو بەختەوەری، تەنها قورئانی پیرۆزە!
ئایا ھەر گوێ گرتن لە سورەتی بەقرە ، لەرێی موبایلەوە کە بڵاو بێتەوە بە ماڵەکەدا ھەمان کاریگەری دەبێت؟