(ئەبوو تاڵیب) زۆر هاوكاری خۆشەویستی كرد، بۆیە كاتی مردنی زۆر لەگەڵیدا خەریكبوو شایەتمان بێنێت، ئەویش لەبەر ئەوەی تانەو تەشەری لێندەن موسڵمان نەبوو، خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (داوای لێ‌خۆش بوونت بۆ دەكەم مەگەر رێگیریم لێبكرێت) رواه البخاري.
ئەگەر قورئان لە خۆشەویستەوە بوایە هەرگیز خۆی نەئەبوو بەرێگر لەوەی كەخۆی حەزی پێدەكردو پەیمانی بە مامی دابوو.
قورئان چونكە لە خواوەیە سەیركەن چۆن رێنمایی دەكات و رێگری لە خۆی وموسڵمانان دەكات كە داوای لێ‌خۆش بوون بۆ هیچ موشریكێك بكرێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَن يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَىٰ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (113) وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ (114) (سورة التوبة).
واته: بۆ پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ڕه‌وا نیه داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بکه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه خزمی نزیکیش بن، دوای ئه‌وه‌ی که بۆیان ڕوون بۆته‌وه که به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن (به‌هۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانه‌وه) (113) جا دوای لێ‌خۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی ده‌رکه‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه، ئیتر خۆی لێ به‌ری کرد، به‌ڕاس