چالاکیەکانی ترهەواڵ و چالاکی

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبووه‌وه‌

550بینین

به‌یانی ئه‌مڕۆ (2020/6/6) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبووەوە.

له‌سه‌ره‌تادا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی كرد به‌ ره‌وشی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ڕۆڵی گرنگی ڕێكخراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌و ڤایرۆسه‌.

ووتیشی: ئێستا لە گەرمیان ژمارەیەک حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە و پێویستە ھەموو ھەوڵێک بەگەڕ بخەین بۆ ئەوەی تواناکان چڕبکەینەوەو رێگری له‌زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بکرێت.

مامۆستا لوقمان میروه‌یسی به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كردو له‌ووته‌یه‌كدا چه‌ند پێشنیارێكی پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ئاماده‌بووان كرد.

له‌ووته‌كانیدا وتی: پێویسته كار بۆ درووستكردنی‌ متمانه‌ له‌نێوان هاوڵاتی و حكومه‌ت بكر‌ێت و هاوڵاتی خۆی بپارێزێ له‌ تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌.

هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ وه‌كو ئینستتیوتی ژیار كارمان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و خۆپارێزی هاوڵاتیان كردووه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی ‌ده‌سته‌ی كارگێری كه‌له‌نێویاندا پزیشكی متمانه‌ پێكراوی نێو خه‌ڵكی تێدایه‌ هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ئێستا هۆشیاری خۆپاراستن و تێبینی و پێشنیاره‌‌ ته‌ندرووستیه‌كانمان خستووه‌ته‌ڕوو.

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌وڵه‌كانی ئینستتیوتی ژیاری به‌رزنرخاند و به‌گرنگی زانی كه‌كاری زیاتر بكرێت و پشتیوانی خۆی بۆ ئینستتیوتی ژیار راگه‌یاندو داوای هاوكاری زیاتری كرد.

وەڵامێک بنووسە