لقی هەڵەبجەی ژیار هاوکات لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە فیستڤاڵی هەنار بەڕێوە دەبات.
119
لقی هەڵەبجەی ژیار هاوکات لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە فیستڤاڵی هەنار بەڕێوە دەبات.
بەڕێز (م.عیرفان ئەمین عزیز) بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی لقی هەڵەبجەو ئەندامی تۆڕی ڕێکخراوەکان بەنوێنەرایەتی ژیار بۆ ساڵی هەشتەم فیستڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
فیستڤاڵی هەنارو پایزیی هەڵەبجە کە بۆ ئەمساڵی 2022 لە ڕۆژانی 27-28-29 ی 10 بەڕێوەچوو هەوڵێکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەیە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڪشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی و بەتایبەت بەبازاڕکردنی بەرهەمی هەنار کە ساڵانە هەزاران تۆن لەناوچەکە بەرهەم دێت.
ژیار وەك ڕێزلێنانێك سوپاسنامەی بەخشیە (م.عیرفان امین) لەپای ماندوو بوون و کاری بەردەوامیان بۆ سەرخستنی فیستڤاڵەکەو خزمەتڪردنی خەڵڪی ناوچەکە.