هەمەرەنگ

بازرگانی لەگەڵ خوادا

411بینین

(إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ (29) لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُمْ مِنْ فَضْلِهِ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ (30) سورة فاطر. واته‌: ئەوانەی قورئان ئەخوێنن و نوێژ ئەكەن و لەوەی پێمان داون بەنهێنی و ئاشكرا دەبەخشن ، ئەوانە خەریكی بازرگانیەكن كەهەرگیز زیانی تیانیە، كەخوای گەورە بەچەندەها قات پاداشتی چاكەكانیان ئەداتەوە.

ئەلەند فەقێیەكەو لە شەهیدانی ئازادی ئەخوێنێت وتی: هەزار دیناری تازەم پێبوو هەروا هەندێ‌ شتیشم لەسەرنووسیبوو، دووهەفتەجارێك ئەچمەوە بۆ زڕگوێز (لەنزیك سولەیمانیە) بۆماڵەوە دامنابوو بۆ كرێی سەیارە، پیرەژنێكم بینی زۆر بەزەییم پیاهاتەوەو دامێ‌، لەبەرئەوەی قەرزی ترم كردبوو لەهاوەڵەكانم روومنەهات قەرزی تر بكەم، لەشەونوێژدا زۆرگریام وپاڕامەوە لەخوا، لەخەوما بەرپرسی فەقێكان زەرفێكی دامێ‌ كە بیست و پێنج هەزاری تیابوو، كە سەیرم كرد هەزاردینارەكەی خۆمم ناسیەوە تیابوو تێگەیشتم كەئەوە پاداشتێكە لەخواوە هەقی ئەوەی بەخشیومە، بەیانی سبحان اللە بەرپرسی فەقێیان زەرفێكی دامێ‌ و كەسەیرم كرد بیست وپێنج هەزار خێرو یارمەتی بوو، خوا هەر زوو ئاوا چەند قات هەقی بۆكردمەوە، كەئەوەش تەسدیقی ئەو ئایەتەیە كە هەركەس بازرگانی بكات لەگەڵ خوادا، نائومێدی ناكات و هەمیشە لەقازانجدایە.

خۆشەویست (دروودی خوای لەسەر) هەرچی هەبوو ئەیبەخشی وكەمێكی بۆ ماڵ ومناڵی دائەناو بەبیلالی ئەفەرموو: ئەی بیلال چیت لەبەردەستایە بیبەخشە مەترسە خوای خاوەن عەرش لەیادمان ناكات و ئەیخاتەوە جێی (دیارە بیلال سەرەو كاری ئەو بەخشینانەی سەروەری كردووە).

وەڵامێک بنووسە