چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی گه‌رمیانی ئینستتیوتی ژیار به‌ربانگێكی به‌كۆمه‌ڵی سازكرد

782بینین

لقی گەرمیانی ئینستیتیوتی ژیار هەستا بە ڕێکخستنی بەربانگ کردنەوەی بە کۆمەڵ (افطار الصائم) لە بیست و یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 21/5 بۆ کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی پڕۆژە خێرخوازیەکان لە شاری کەلار و دەوروبەری.

لە سۆنگەی هەست کردن بە هەوڵ و ماندوو بونی ئەو ڕێکخراو و کەسایەتی و مامۆستا ئاینیانەی بە درێژایی ئەو بارە ناهەموارەی چەند مانگێکە ڕوی لە کوردستان و هەموو جیهانیش کردووە دەستیان لە کاری خێرخوازیدا بوە و دەستگیرۆی هەژاران و بێ نازان بوون، ئینستتیوتی ژیار لقی گەرمیان بە ئەرکی خۆی زانی کە ئیفطار صائیمێک ڕێک بخات و بۆ ئەو کەسانە و زیاتر له‌ 60 كه‌س ئاماده‌بوون.

سەرەتا بە بەربانگ کردنەوە و دواتریش سوپاسنامە و ڕێزلێنان لە لایەن بەرپرسی لق بە خشرایە ڕێکخەرانی پڕۆژە خێرخوازیەکان.

لە کۆتایشدا ڕێکخەران بە باسکردنی هەستی هەژاران و خێرخوازان لە کاتی بەخشیندا و چەند نمونەیەکی کاریگەری بەخشەران دڵی ئامادەبوانیان هێنایەجۆش.

جێی باسە لەدوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگرتنی چالاکیەکانی خۆی، لقی گەرمیانی ئینستیتیوتی ژیار لە ئێستادا دەستی بە چالاکیەکانی کردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە