465
ئینستتیوتی ژیار/ دەستەی سیروان سیمیناری (ئەتەکێتی خوێندکار بەرامبەر مامۆستا) ئەنجامدەدات.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٢/٨زاینی بەرامبەر ١٤ی جمادی الأولی ١٤٤٤ی کۆچی، ئینستتیوتی ژیار/دەستەی سیروان لە درێژەی کاروچالاکیەکانی خۆیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئامادەیی شارای کچان سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (ئەتەکێت و مامەڵەی قوتابی لە قوتابخانە و کۆمەڵگە) ئەنجامدا.
سیمینارەکە لەلایەن (م. عەدنان نووری) ڕاهێنەری پەروەردەیی و جێگری بەرپرسی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ئینستتیوتی ژیار پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا کە بە ئامادەبوونی (م.شارا عوسمان) بەرپرسی بەشی خوشکانی دەستەی سیروان و ژمارەیەک لە مامۆستای ئامادەیی شارای کچان بەڕێوە چوو، م.عدنان نووری تیشکی خستە سەر گرنگی و پێویستی ئەتەکێتی مامەڵەی خوێندکاران لەگەڵ مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.