سیمینارهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان سیمیناری (گەنج لە ئیسلامدا) ساز دەکات.

197بینین

ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان سیمیناری (گەنج لە ئیسلامدا) ساز دەکات.

ڕۆژی هەینی بەرواری ١١/١١/٢٠٢٢ بەرامبەر ١٧/٤/١٤٤٤ کۆچی، ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بەناونیشانی (گەنج لە ئیسلامدا) بۆ بەڕێز سەردەم دەرباز.  

سەرەتای سیمینارەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لە لایەن (ئاکار ئازاد) دەستی پێکرد، پاشان بەڕێز مامۆستا (ئەحمد قادر) بەرپرسی دەستەی سیروان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد. لەپاشان بەڕێز (سەردەم دەرباز) لە سیمینارێکدا باسی لە گەنج و ئیسلام کرد. 

لەو سیمینارەدا سەردەم دەرباز ئاماژەی بەوەدا گەنج لە ڕێگەی پارێزگاری لە عەقیدەی ئسلامی و بنەما بەرزو باڵاکانی ئیسلامەوە دەتوانێت خۆڕاگر بێت بەرامبەر هەر تەوژم و بیرێکی دژە ئیسلامی. 

هەر لەو سیمینارەدا چەندین نمونەی پەند ئامێز و پڕ ئامۆژگاری پێشکەشی ئامادەبووان کرد، جێگای ئاماژەیە لە دوای وتە بەنرخەکانی سەردەم دەرباز ئامادەبووان لە ڕێگەی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیانەوە سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

وەڵامێک بنووسە