Uncategorizedسیمینارهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ دایک و باوکان ساز دەکات

187بینین

لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ دایک و باوکان ساز دەکات.

بەرواری 23-11-2022 کە هاوکاتە لەگەڵ (29-4-1444)ی کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، هەستا بە سازدانی سیمینارێکی تایبەت بە (دایکان و باوکان) بۆ بەڕێز (پ.ی.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) لە قوتابخانەی (دووگۆمان) لە ناوچەی پشدەرە ڕەقە.

شایەنی باسە (د.بەختیار) لە سیمینارەکەیدا باسی ڕۆڵی دایکان و باوکانی کرد لە ڕووی پەروەردەیی و تەکنەلۆژیای سەردەم و خوێندنەوە، وە لەکۆتاییدا سوپاسنامەیەک لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە درا بە بەڕێزیان، ئامادەبووانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەرو ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە. 

جێی ئاماژەیە نزیکە (200) بەشداربوو لە هەردوو ڕەگەز ئامادەی بوون. 

وەڵامێک بنووسە