توێژینەوە

یاری غار

1.9Kبینین

 

ئیمامی ئەبوبەكر (خوا لێی رازی بێت) یەكەم كەسبوو لەپیاوان موسڵمانبوو، یەكەم كەسبوو كەبووە بانگخوازو ژمارەیەكی زۆری هێنا بەرەو ئیسلام.

یەكەم كەسیشە ئەچێتە بەهەشتەوە لەئومەتی ئیسلام (حاكم) ریوایەتی كردووە.

پێغەمبەر (د.خ) ناوی نا (صدیق) راستگۆ. قورئانیش بە پارێزگارترین (الأتقی) ناوی دەبات (وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى (17) الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى (18) وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى (19) إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى (20) وَلَسَوْفَ يَرْضَى (21) (سورة: الليل).

ئەو سەروەرمان نەیهێشت كۆچ بكات تاخوا رێیپێ‌داو بووە یاری غار (ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) (التوبة: 40).

ئیمامی عومەر (خوا لێی رازی بێت) ئەڵێت: جارێك خۆشەویستمان داوای بەخشینی كردو منیش نیوەی ماڵه‌كەم هێنا، كەچی ئیمامی ئەبوبەكر هەرچی هەبوو هێنای، ئیتر زانیم كەهەرگیز ناتوانم پێشی بدەمەوە.

سەروەرمان (د.خ) فەرمووی: (كێ‌ ئەمڕۆ بەرۆژوو بووە؟ كێ‌: خێرێكی كردووە؟ كێ‌: سەردانی نەخۆشی كردووە؟ كێ:‌ تەرمێكی بەڕێكردووە؟). بۆ هەمووی ئەبوبەكر وتی: من. ئەویش فەرمووی: ئەمانە لەهەركەسێكدا كۆببێتەوە ئەچێتە بەهەشتەوە. (مسلم).

سەروەرمان لەهەموو كەسی خۆشترئەویست لەپیاوانداو لەئافرەتانیشدا خاتوو عائیشەی كچی لەهەموون خۆشەویستر بوو.

سەروەرمان فەرمووی: ئەبوبەكر لەهەموو كەس زیاتر منەتی بەسەرمەوەیە لەهاوەڵێتی و ماڵ و سامانیدا و هیچ ماڵێك بەهێندەی ئەوەی ئەو سوودی پێنەگەیاندووم. ئەبوبەكر بەبیستنی ئەمە گریاو وتی: مەگەر خۆشم وماڵەكەشم هی تۆ نین ئەی پێغەمبەری خوا؟.

لەنەخۆشیەكەیدا خۆشەویستمان كردیە پێش نوێژ، ئەوەش وای لەهاوەڵان كرد بیكەنە خەلیفەی رەسولی خوا.

ئەبوبەكر قورئانی كۆكردەوەو بەرەنگاری هەڵگەڕاوەكان بوو لەرۆژێكی سەختدا كەخاتوو عائیشە لەبارەیەوە ئەڵێت: حاڵی موسڵمانان لەوكاتەدا وەكو رانەمەڕێكی بێخاوەن وابوو لەشەوێكی تاریكی زەمهەریردا كەدوژمن لەهەموولایەكەوە دەوری دابوون.

ئەبوبەكرێكی هەست ناسك كەهەر قورئانی ئەخوێند ئەگریا، بووە شێری مەیدان وكارێكی كرد كەئەبوهورەیرە سێ‌ جار سوێند ئەخوا كەپاش فەزڵی خوا ئەبوبەكر نەبوایە ئەم ئاینە نەدەما.

ئەبوبەكر ئەوەندە مەزنە هاوەڵان وەك چۆن قورئانیان فێری مناڵەكانیان دەكرد ئاواش فێری خۆشەویستی ئەبوبەكرو عومەریان دەكردن، بەحەسەنی بەصری وترا: خۆشەویستی ئەبوبەكرو عومەر سوننەتە، وتی: نەخێر فەرزە. تكایە ماویەتی..

1 Comment

وەڵامێک بنووسە