قورئانى پیرۆز له چه‌نده‌ها ئایه‌تدا سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێ بۆتیاچوونى گه‌لان له ئه‌نجامى خراپه‌کاریان و تۆڵه‌ى خواوه بۆیان و، داواشمان لێده‌کات که بگه‌ڕێین به‌زه‌ویدا تاوه‌کو سه‌ره‌نجامى ئه‌و گه‌لانه‌و پاشماوه‌کانیان ببینین، تا ببێته په‌ندو وانه‌و هۆشیارى دڵ و دوورکه‌وتنه‌وه له گوناهو تاوان .. هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت:
١-(أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ –
ثُمَّ كَانَ عَاقِبَةَ الَّذِينَ أَسَاءُوا السُّوأَىٰ أَن كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَكَانُوا بِهَا يَسْتَهْزِئُونَ) (الروم: 9 – 10).
واته: ئایا به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى پێش ئه‌ماندا هێناوه، له‌مان زۆر به‌هێزترو به دهسهڵاتتربوون، زه‌ویان دهکێڵاو ژێره‌و ژووریان ده‌کرد و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆى به‌ڵگه‌ى زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان؟ به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد، جا وه‌نه‌بێ خوا سته‌مى لێ کردبن ، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد. پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامى ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد، چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانى خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ‌کرد.
٢-(أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا) (محمد: 10).
واته: ئایه ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون بهزهوىدا و سه‌رنج بده‌ن تا بزانن سه‌ره‌نجامى ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ى پێشیان چۆن بووه؟ خواى به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانى به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزاى ئاوا شتێکى چاوه‌ڕوان کراوه و، دره‌نگ بێ یان زوو دوو چاریان ده‌بێت.
٣- (قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ ثُمَّ انْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ) (الا‌نعام: 11) (قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ) (النمل: 69).
واته: پێیان بڵێ: بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و سه‌یر بکه‌ن سه‌ره‌نجامى تاوان باران و ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به به‌رنامه‌ى خوا نه‌کردووه چۆن بووه.
٤-(وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ (31) قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا قَالُوا نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَنْ فِيهَا لَنُنَجِّيَنَّهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ (32) وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ (33) إِنَّا مُنْزِلُونَ عَلَى أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (34) وَلَقَدْ تَرَكْنَا مِنْهَا آيَةً بَيِّنَةً لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (35))(سورة: العنكبوت)
واته: جا کاتێک کهفریشتهکانمان گه‌یشتنه لاى ابراهیم و مژده‌ى هاتنه دنیاى ئیسحاقیان پێبه‌خشى، وتیان: به‌ڕاستى ئێمه له‌ناوبه‌رى خه‌ڵکى ئه‌م شاره‌ین، چونکه بێگومان خه‌ڵکه‌که‌ى زۆر سته‌مکار بوون. ئیبراهیم وتى: ئاخر لوط له‌وێیه، فریشته‌کان وتیان: ئێمه چاکتر ده‌زانین کێى لێیه‌و کێى لێ نیه، دڵنیابه که ئه‌وو خاو‌و خێزانى ڕزگار ده‌که‌ین جگه له هاوسه‌ره‌که‌ى که لهتیاچوان ده‌بن.
جا کاتێک فریشته‌کان گه‌یشتنه لاى (لوط)، به‌هاتنیان زۆر دڵته‌نگ بوو،نه‌یده‌زانى که فریشته‌ن و سه‌رى دنیاى لێهاته‌وه یه‌ک، وتیان: مه‌ترسه‌و بێ خه‌مبه، ئه‌وانه ناتوانن ده‌ست درێژى بکه‌نه‌سه‌ر ئێمه، ئێمه فریشته‌ین، بێگومان ئێمه ڕزگارکه‌ری تۆ‌و خاووخێزانتین جگه له هاوسه‌ره‌که‌ت که لهتیاچوانه.
به‌ڕاستى ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزا‌و به‌ڵاى ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌م شاره‌دا به هۆى ده‌رچون له‌فه‌رمانى خوا، سوێند به خوا به‌ڕاستى سه‌ره‌نجام ئاسه‌وارێکى ئاشکرامان له شارى کاول و وێران به‌جێهێشت بۆ که‌سانێک که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن.
(وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَارْجُوا الْيَوْمَ الْآخِرَ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (36) فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ (37) وَعَادًا وَثَمُودَ وَقَدْ تَبَيَّنَ لَكُمْ مِنْ مَسَاكِنِهِمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَكَانُوا مُسْتَبْصِرِينَ (38) (سورة: العنكبوت).
واته: هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ره‌وانه کرد بۆلاى براکانى له‌شارى مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ى گه‌ل و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به‌هیواى قیامه‌ت و ئاینده بژین وترسى ته‌نگانه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهوتاوان و خراپه له‌سه‌ر زه‌وى دا ئه‌نجام مه‌ده‌ن چونکه زه‌وى بێخاوه‌ن نى یه وژیانتان تاسه‌ر نى یه، له ئاکامدا خه‌ڵکه‌که بڕوایان پێنه‌کرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ک دووچاریان بوو، هه‌رهه‌موویان له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن ومردن و بوون به‌ژێر خاک وخۆڵهوه.
هه‌روه‌ها (عاد)گه‌لى حه‌زره‌تى هودو (ثمود) گه‌لى حه‌زره‌تى صاڵحمان له‌ناوبرد که ئاشکرابوو بۆتان تیاچوونیان له شوێنه‌وارى کاولیانه‌وه ، شه‌یتانیش کرده‌وه‌ى خراپیانى بۆ ڕازاندبوونه‌وه ، لهڕێگهو ڕێبازى ڕاست ودروست وێڵى کردبوون له کاتێکدا ئه‌وان خاوه‌نى عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیش بوون.
(وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مُوسَى بِالْبَيِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ) (العنكبوت: 39)
واته: قارون وفیرعه‌ون و هامانیشمان له‌ناوبرد، سوێند به‌خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ى زۆرى بۆهێنان، که‌چى خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له‌زه‌ویدا، سه‌ره‌نجام نه‌یانتوانى له سزا‌و تۆڵه‌ى خوا خۆیان رزگار بکه‌ن.
[فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ] (العنكبوت: 40)
واته: ئێمه هه‌ریه‌کێک یان هه‌رده‌سته‌یه‌ک له‌وانه‌مان به‌سزاى تاوانى خۆی گه‌یاند، جا هه‌یانبوو به‌ردبارانمان کرد، هه‌یانبوو ده‌نگ وسه‌داى به‌هێز له‌ناوى برد، هه‌یانبوو به‌ناخى زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه،هه‌شیانبوو نوقمى زه‌ویمان کرد، جا وه‌نه‌بێ خوا سته‌مى لێ کردبن، به‌ڵکو خۆیان سته‌میان له‌خۆیان ده‌کرد.