توێژینەوە

شه‌پۆله‌ قوڵه‌كان

463بینین

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ) [النور: 40].(یاخود كرده‌وه‌یان وه‌ك تاریكییه‌كانی ناو ده‌ریایه‌كی قوڵ وایه‌، كه‌ شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریداو له‌سه‌روشیه‌وه‌ هه‌ورێكی تاریك دایگرتبێت، تاریكییه‌كان چین له‌سه‌ر چین نیشتبن) كاروكرده‌وه‌ی كافران به‌ پیاوێك ده‌شوبهێنێت، كه‌ له‌ قوڵایی زه‌ریاكاندا ده‌ژی، له‌وێدا له‌سه‌ریه‌وه‌ شه‌پۆله‌ قوڵه‌كان دایده‌پۆشن، هه‌روه‌ها چینێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ له‌ شه‌پۆله‌كانی سه‌ڕووی ئاوه‌كه‌، له‌سه‌رووی ئه‌م شه‌پۆله‌شه‌وه‌ هه‌وری چڕهه‌یه‌، كه‌ به‌ری تیشكی خۆری گرتووه‌، كه‌واته‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌و تاریكیانه‌دا ده‌ژی، كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كن.

له‌م ئایه‌ته‌دا ڕاستییه‌كی زانستی هه‌یه‌، كه‌ تا كۆتایی 2007 نه‌دۆزرابووه‌وه‌، له‌كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا زانایان شه‌پۆله‌قوڵه‌كانیان له‌ زه‌ریاكاندا دۆزیه‌وه‌، كه‌ له‌ شه‌پۆله‌كانی سه‌رڕووی ئاو جیاوازن، واته‌ شه‌پۆلی قوڵ و شه‌پۆلی سه‌رڕوو هه‌یه‌، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ گوزارشتی لێكردووه‌و ده‌فه‌رموێت: (مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ).(شه‌پۆل له‌سه‌روویه‌وه‌ شه‌پۆل هه‌یه‌) بۆزاناكان بوونی ئه‌م شه‌پۆلانه‌ شتێكی كتوپڕو سه‌رسوڕهێن بوو، چونكه‌ دووپاتیان كردوه‌، كه‌ پێشبینی بوونی ئه‌م شه‌پۆلانه‌یان نه‌ده‌كرد، پاكی وبێگه‌ردیی بۆخوای گه‌وره‌، ئایا ئه‌م ئایه‌تانه‌ گه‌واهیی ئه‌وه‌ ناده‌ن، كه‌ قورئانی پیرۆز، حه‌قه‌!

—–
نووسینی: دكتۆر عبدالدائم الكحیل

وەڵامێک بنووسە