هۆی دابه‌زین (سبب النزول):
بریتیه له‌و روداوه‌ی که ئایه‌ته‌کان دابه‌زیوون وباسیان لێوه کردووه وحوکمهکهیان ڕوونکردۆته‌وه.
* دابه‌زینی ئایه‌ته‌کان چه‌ند جۆرێکیان هه‌بووه:
١ـ وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ ڕوداوه‌کان: نموونه (تبت يدا أبي لهب وتب). (المسد: ١). واته: ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌ب و ریسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ریسواش ده‌بێت و له‌ناوده‌چێت.
٢ـ وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ پرسیارکه‌ران: نموونه (يسألونك عن الساعة أيان مرساها). (النازعات: ٤٢). واته: پرسیارت لێ ده‌که‌ن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی قیامه‌ت که که‌ی؟ چ کاتێک به‌رپاده‌بێت.
٣ـ دابه‌زینی ئایه‌ته‌کان به‌بێ بوونی ڕوداوو یان پرسیار: وه‌ک ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که‌باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ یان به‌سه‌رهاتی گه‌لانی پێشوو ده‌کات.
* سووده‌کانی زانینی هۆی دابه‌زین:
١ـ بۆ تێگه‌یشتنی مانای ئایه‌ته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسانتر.
٢ـ شاره‌زابوون له حیکمه‌تی دابه‌زینی ئایه‌ته‌کان (حيكمه‌تی فه‌رمانه‌كانی خوا).
٣ـ بۆ تێکه‌ڵاونه‌بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی کهئایهتیان له‌سه‌ر دابه‌زیوه جا چ به‌باش یان به‌خراپ.
* تێبینى: ده‌شێت که‌وا دابه‌زینی ئایه‌تێک زیاتر لههۆیهکی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شێت یه‌ک شت دوو ئایه‌ت یان زیاتری بۆ دابه‌زیبێت.
وه هه‌روه‌ها یه‌ک ئایه‌ت یان یه‌ک سوره‌ت زیاتر له‌جارێک دابه‌زیبێت ئه‌مه‌شیان بۆ نیشاندانی گه‌وره‌ییه‌که‌ی، وه‌ک ئایه‌تی (الروح). یان سوره‌تی (الفاتحة والاخلاص) که‌دووجار دابه‌زیوون.
نووسینی: باوكی سه‌روه‌ر