سەروەرمان (د.خ) زۆر گرنگی ئەدا بەڕاوێژكردن بەهاوەڵانی، تەنانەت كە لەپاش راوێژكردن لەئوحودا بەهۆی فەرمان شكاندنی تیرهاوێژەكانەوە شكان، خوای گەورە فەرمانی پێدا كەبەردەوام راوێژ بكات بەهاوەڵانی (فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ (159)آل عمران).
خۆشەویستمان (د.خ) كەدوای سوڵحی حودەیبیە بەهاوەڵانی فەرموو ئەمساڵ دەگەڕێینەوەو ناچینە ناو مەككەوەو سەرتان بتشن و قوربانیەكانتان بكەن ئەوەندە ئەو رێكەوتنە لەسەر دڵیان گران بوو یەك كەس نەیكرد، هات راوێژی بەئوم سەلەمەی خێزانی كرد، ئەویش وتی: تۆ قوربانیەكەت بكەو سەرت بتاشە ئەوان ناچار دەبن بیكەن و هەرواش دەرچوو كەئوم سەلەمە وتی، دوایش كەسوورەتی فەتح لەگەڕانەوەیاندا هاتە خوارەوە و ئەو رێكەوتنەی ناونا فەتح، جوبرائیل سەلامی خوای لێبێت پیرۆزبایی لەسەروەرمان كرد بۆئەو فەتحەو كەبۆهاوەڵانیشی خوێند هەموو پیرۆزباییان لێكرد.
لەبەرامبەر ئەم حاڵەتەدا خۆشەویستمان كەفەرمانی خوای بۆ دەهات ئەگەر بەعەقڵی كەسیشدا نەچوایە جێبەجێی دەكردو راوێژیشی بەكەس نەدەكردو دڵنیا بوو لەیارمەتی و تەوفیقی خواو ئەیزانی لەژێر چاودێری خوادایە.. تكایە ماویەتی.