722
ڕه‌نگ و كاریگه‌ریی ده‌روونیی
ئه‌وه‌ی گومانی تێدانییه، كه ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌ریی ده‌روونیی ئاشكرایان هه‌یه، هه‌موو ڕه‌نگێك له‌رینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌ڕێی لهرینهوهكهیهوه كار له‌چاو ده‌كات، بۆیه كاتێك ڕه‌نگێكی دیاریكراو ده‌بینین له‌رینه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه له‌ڕێی چاوه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێشك و كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشك و هه‌ر ڕه‌نگێك له ڕه‌نگێكی تر جیاوازه.
ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ هه‌یه ، ده‌كرێت كه‌سێتی ژن یان پیاو له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ڕه‌نگێك یان چه‌ند ڕه‌نگێكی دیاریكراو و چه‌ندێتی كارلێكردنی له‌گه‌ڵیدا شیبكرێته‌وه (به‌ڵام ئه‌م باره ڕێژه‌ییه) . ڕاستی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیی باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ده‌روونیی ئاشكرا له‌سه‌ر گشت مرۆڤه‌كان نییه، به‌ڵام چه‌ند تێبینییه‌ك هه‌یه، كه زانایان ده‌ركیان پێ كردووه.
كارلێككردن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كاندا كرده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و تا ئێستا لێكنهدراوهتهوه. بۆیه ڕه‌نگه‌كان به نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره داده‌نرێن، فه‌رمانی پێكردووین كه بیریان لێبكه‌ینه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین و دركی پێبكه‌ین، كه ئه‌م گه‌ردوونه له رێی ڕێككه‌وته‌وه نه‌هاتووه.( وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].
ڕه‌نگی سوور
تێبینی كاریگه‌ریی فیزیۆلۆژی ڕٍهنگی سووور كراوه، كه به‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن. كاریگه‌ریی له سه‌ر هه‌موو ڕژێنه‌كانی له‌ش هه‌یه، هه‌روه‌ها خانه‌كانی له‌ش چالاك دهكاتو وزه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سوورمان كاڵ كرده‌وه بۆ ڕه‌نگی گوڵیی ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له سروشت ڕاده‌مێنێت ده‌بینێت خوای گه‌وره ڕه‌نگی دیاریكراوی بۆ ڕووهكی دیاریكراو هه‌ڵبژاردووه كه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و ڕووه‌كه‌دا ده‌گونجێت.
ڕه‌نگی پرته‌قاڵی
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م ڕه‌نگه په‌یوه‌سته به یاسای به‌رگریی له‌شه‌وه، به‌جۆرێك كه به‌ركه‌وتن به ڕه‌نگی پرته‌قاڵی ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رگریی له‌ش. ڕه‌نگه به‌هۆی ڕێككه‌وتنی نێوان له‌ره‌ی تایبه‌ت به به‌رگریی له‌ش و لهرهكانی ڕه‌نگی پرته‌قاڵییه‌وه بێت.
ڕه‌نگی زه‌رد
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان چالاكیی مێشك و ڕه‌نگی زه‌رد به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ڕه‌نگی زه‌رد خانه‌كانی مێشك چالاك ده‌كات، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی ده‌روونیی ڕه‌نگی زه‌رد خۆشیی لای مرۆڤ زیادده‌كات . هه‌ندێك توێژه‌ر ڕه‌نگی زه‌رد به ترس و مردنه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی‌یان نییه، جگه له گوزارشتی هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت.
ڕه‌نگی سه‌وز
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی سه‌وز بۆ دڵ به‌سووده. یارمه‌تیی هه‌ناسه‌دانی قوڵ ده‌دات، ڕه‌نگێكه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی خانه‌كانی له‌ش. ئه‌م ڕه‌نگه مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات. بۆیه ده‌بینین پزیشكان له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا ئه‌م ڕه‌نگه له‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی سووككردنی ئازاری نه‌خۆشه‌كان. تا خۆشیی و ئاسووده‌ییان پێ ببه‌خشن.
ڕه‌نگی شین
یاریمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی له‌ش هه‌یه و ڕه‌نگی ئارامییه. چالاككه‌ری ڕژێنی نوخامییهو یارمه‌تی نووستن به قوڵیی دهداتو ئێسك به‌هێزده‌كات. هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی شین یارمه‌تیی داهێنان ده‌دات.
ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی
یارمه‌تیی هێوربوونه‌وه‌ی توڕه‌یی ده‌دات، په‌یوه‌سته به شڵه‌ژاویی سۆزییهوهو یارمه‌تیی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌دات. ئه‌م ڕه‌نگه به گرنگترین ڕه‌نگ له دامه‌زراویی و ئارامگرتنی سۆزیدا و ڕوودانی گۆڕان له ژیانی مرۆڤدا داده‌نرێت. به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێك ده‌بینین كه به ڕه‌نگه‌كان كاریگهرنابن، ئه‌مه بارێكی سروشتییه، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك ده‌بینین كه هه‌ستیاریی به‌رزیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ڕه‌نگه‌كان، چێژی لێده‌بینن و كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك كارلێكیان له‌گه‌ڵ مۆسیقادا.
ڕه‌نگی قاوه‌یی
توێژه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی قاوه‌یی ڕه‌نگی ئارامگرتنه، هه‌ندێك ئارامیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، كه ده‌بینین ڕه‌نگی خۆڵ مهیلهوڕهنگی قاوه‌ییه، كه‌واته ئه‌م ڕه‌نگه ساده‌ییت بیرده‌خاته‌وه و هه‌ستی خۆبه‌زلنه‌زانین و ڕوحسوكیت لا زیاد ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م باره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت و ڕێژه‌ییه به‌پێی باری ده‌روونیی و بیروبۆچوونی ئه‌و كه‌سه.
ڕه‌نگی ڕه‌ش
ڕه‌نگێكی ناپه‌سه‌نده و بێ سووده له چارهسهكردندا و گه‌شه كه‌مده‌كاته‌وه، ڕه‌نگی ڕه‌ش هێمای شكۆیه لای هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام هێمای دڵته‌نگییه لای كه‌سانی دیكه, به‌ڵام ئیسلام ئه‌مه به‌ڕاست نازانێت، چونكه ڕه‌نگه‌كان یه‌كێكن له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ناتوانین واز له هیچ یه‌كێكیان بهێنین.
ڕه‌نگی سپی
ئه‌و ڕه‌نگه‌یه كه پشوودان و ئاشتی ده‌هێنێت و بێ ئومێدی دورده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ست به خه‌مۆكیی و بێئومێدی ده‌كات باشتره هه‌وڵبدات ڕه‌نگی سپی له‌به‌ربكات یان ڕه‌نگی سپی لهجلهكانیدا هه‌بێت، پێویست نییه كه جله‌كانی هه‌مووی سپی بێت .
ڕه‌نگه‌كان له قورئاندا به ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێرینه دوبارهبوونهتهوه. ده‌زانین كه شهبهنگهخۆر (په‌لكه‌زێرینه) حه‌وت ڕه‌نگه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ڕه‌نگه‌كان حه‌وت جار له قورئاندا باسكراون واته به ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه، ئه‌مه‌ش له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1- (وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].
2- (يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 69].
3- (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) [الروم: 22].
4- (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا) [فاطر: 27].
5- (وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ) [فاطر: 27].
6- (وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) [فاطر: 28].
7- (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21].
پرسیارم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان وایه، كه قورئان دانراوی ده‌ستی مرۆڤه: ئایا باسكردنی ئه‌م ڕه‌نگانه به حه‌وت جار ته‌نها به ڕێككه‌وته؟!!!!
ڕه‌نگ هۆكارێكه بۆ بیركهوتنهوهو بیركردنه‌وه
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئایا هیچ ڕۆژێك بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له‌و گوڵانه ڕابمێنیت، كه خوای گه‌وره خهڵقیكردوون؟ ئایا ته‌ماشات كردووه‌و له ڕه‌نگی دڵفڕێنی گوڵێك وردبوویتهتهوه؟ ئایا پرسیارت كردووه كه چی ئه‌م ڕه‌نگه‌ی دوا به‌و گوڵانه؟ له‌گه‌ڵ مندا له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه ڕابمێنه، كه خوای گه‌وره جیاوازیی ڕه‌نگه‌كانی به بیركهوتنهوهوه به‌ستووه‌ته‌وه: (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) . هه‌روه‌ها به بیركردنه‌وه‌وه به‌ستوویه‌تیه‌وه ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) هه‌روه‌ها به به‌ستویه‌تیه‌وه به زانسته‌وه، چونكه جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان پێویستی به زانایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دیارده‌یه بكۆڵنه‌وه‌و د‌رك به گه‌وره‌یی خوا بكه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ)، ئایه‌ته‌كان به‌م موعجیزه‌یه كۆتاییان دێت( موعجیزه‌ی جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان) ئه‌مه‌ش بیرخستهوهیهكه بۆ كه‌سانی ژیروهۆشمه‌ند، ده‌فه‌رموێت (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ).
لێكۆڵه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه دیارده‌ی جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان دیارده‌یه‌كی سهرسوڕهێنهرو سه‌رسامكه‌ره، چۆن گوڵ ده‌توانێت ئه‌م زنجیره جوان و ڕێككه‌وتووه له ڕه‌نگ ڕێكبخات؟ كێ كاره‌كانی بۆ ڕێكده‌خات؟ له‌كوێوه ئه‌و ڕێنماییانه‌ی بۆ دێت بۆ ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان به‌و شێوه سه‌رنج ڕاكێشه؟ وه‌ڵامه‌كه به‌ئاسانیی ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) [الحشر: 24]