توێژینەوە

ده‌بێت كار له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ین

387بینین

 

بانگخواز دكتۆری ئەندازیار فازیل سولەیمان دەڵێت: دوای 11ی سیًپتەمبەر فشارێكی زۆرخرایە سەر رێكخراوە ئیسلامیەكان و هەوڵدرا سەرچاوەی داراییان وشك بكەن، گوایە هاوكاری تیرۆریان كردووە.

من لەئەمەریكای باكورو ناوەڕاست رێكخراوم هەبوو، راپۆرتێكی 70 لاپەڕەیم لەرێكخراوێكی ترەوە دەستكەوت كردم بەجەدوەلێكی سێ‌ لاپەڕەیی، بۆمدەركەوت كەسەدان لانەی مناڵی بێباوك و قوتابخانە و ئامادەكردنی ئیفتارو كاری خەیری پەكی كەوتووە، بەتایبەت لەئەفغانستان و ئاسیا، منیش داوای چەند نامەیەكی ئەو مناڵە بێباوكانەم كردو ناردم بۆ بۆش و كۆلن پاول و وەزیری خه‌زانەی ئەمەریكی، هیچ سوودی نەبوو، دواتر داوام لە نەتەوە یەكگرتوەكان كرد ئەوانیش هیچیان نەكرد، دەمووت: بێنازكردنی ئەومناڵانە كاریگەری خراپی ئەبێت و تیرۆر و ڕقلێبوونەوەی ئەمەریكاو رۆژئاوا زیاد ئەكات.

كەهەوڵەكانم هیچ سوودی نەبوو هاتمەوە لەمیسر رێكخراوی پردم دروست كرد بۆ ناساندنی ئیسلام و بڵاوكراوەی زۆرو (سی دی)مان ئامادەكرد لەبارەی ئیسلامەوەو هەوڵماندا هەزاران نوسخە بگەیەنینە دەست مامۆستایان لەئەوروپاو ئەمەریكا، ئەوەش پاش ئەوەی تێگەیشتم كەئەبێت كار لەسەر نەوەی نوێ‌ بكەین و كار لەسەر ناساندنی ئیسلام بكەین بەتایبەت بۆ مامۆستایان و قوتابیان.

 

وەڵامێک بنووسە