هەمەرەنگ

حوسنی خاتیمە

1.08Kبینین

محمد غەزالی لە ساڵی 1917 لەمیسر لەدایك بووەو پەنجا ساڵ خزمەتی بە بانگەوازكردو ژمارەیەكی زۆر پەڕاوی نووسی و پێی دەوترا ئەدیبی دەعوە.

دوعای دەكرد كەخوا لەكاتی ماندووبوون و عەرەقڕشتنی بۆ ئیسلامدا گیانی بكێشێت.

هەروەها دەیووت: بەهۆی هەندێ‌ لەنووسینەكانمەوە وەك (الاسلام فی وجە الزحف الاحمر) بەتەمای خۆم نەبووم، بەخۆمم دەووت: من ژیانم بۆ چیە ئەگەر ئیسلام لە مەترسیدا بێت.

ئەوەی كردوومەو ئەوەی نووسیوومە مەبەستم رەزامەندی خوابووە، هەرچەند بۆم بووبوو بەحەزو ئارەزوو، وەك خەلیفە مەئمون كەدەیووت: چاكەكردنم لا خۆشەویست كراوە بەجۆرێك بۆم بووە بەحەزو ئارەزوو ئەترسم پاداشت نەدرێمەوە لەسەری.

ئەم پیاوە باشە پەنجا ساڵ بانگەوازی كردو حەزی دەكرد لە بەقیع بنێژرێت، سبحان الله لە كاتی بەشداری كردنی لەكۆنفرانسی (الاسلام وتحدیات العصر)دا كۆچی دوایی كرد لە سعودیە لەساڵی 1996 داو لە بەقیع نێژراو خوا بەفەزڵی خۆی ئاواتەكەی بۆ هێنایەدی.

وەڵامێک بنووسە