﴿ٱللَّهُ لَاۤ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡیَتَوَكَّلِ
ٱلۡمُؤۡمِنُونَ (١٣)﴾ [التغابن : ١٣]
ئەو خوایە، خوایەکى بە هەقى وایە، بێجگە لە خۆى هیچ پەرستراوێکى تر نیە، دەبا بڕواداران تەنها پشت بە خوا ببەستن و متمانەى تەواویان هەر بەو ببێ.
پشت بەخوا بەستن زۆر فراوان ترە لە پشت بەستێنک تەنها لەکاتی پێویست و نارەحەتی و وەلانانی لەکاتی خۆشی و خۆشگوزەرانی، دامەزارندنی باوەرێکی راست و سەلماندنی و لەقاڵبدانی تەنها بە پشت بەستن (تەوەکول)ە، کەسێک کە پشت بەخوا ئەبەستێت ئەبێ بۆ دوو هۆی بێت:
ــ چاکسازی دڵ و دینی.
ــ پاراستنی زار و ئیرادەی.
ئەم دووخاڵە هەموو ویست و پشت بەستنەکان لەخۆ ئەگرێ، هەموو راز و نیازەکان لول ئەدا بەخۆیەوە، هەر لەبەر ئەمەیت لەگشت نوێژێک موناجاتی خوا ئەکەین و ئەڵێین: ــ إياك نعبد وإياك نستعين ــ یانی: خوایە تەنها هەر ئەتۆ دەپەرستین، تەنیا بەرنامەو پرۆگرامەکەى تۆمان لاپەسەندە، هەر گوێرایەڵ و ملکەچى تۆ دەبین، یەکتاپەرستیى (توحيد الألوهية)ـى ڕاستەقینە – کە گەلێ کەس تێیدا دەکەوێتە هەڵەو، هەڵە دەبێ- بەم شێوەیە جێبەجێ دەبێ و لەلاى خوا قبووڵە، وە تەنها هەر لە تۆ داواى یارمەتیى و کۆمەک دەکەین، تەنها ئەتۆى کە بتوانى لەرۆژە سەختەکاندا یارمەتیمان بدەیت و سەرمان خەیت بەسەر دوژمنى خۆت و ئێمەدا، (توحيد الربوبية)ى راستەقینەش ئەمەیەو، دەبێ هەموو شتێکمان بیگێڕینەوە بۆلاى خوا .
vector islamic design with allah text
547