توێژینەوە

بچوكترین دەنكە تۆو كەتا ئێستا زانراوە

576بینین

(وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ). سورة الأنبياء: 47. واته‌: لە ڕۆژی قیامەتدا، ئێمە تەرازوانی دادگەری و دادپەروەری دادەنێین، جا هیچ كەسێك كەمترین زوڵم و ستەمی لێناكرێ، وە ئەگەر چاكەیەك و خراپەیەك بووبێ بە ئەندازەی دەنكێكی وردیلانەی خەردەلێك دەیهێنینە پای حەق و حێساب. وە ئەوە بەسە خۆمان حێساب ڕەس و حێسابگەر بین و بەوتار و ئاكاری بنیادەمان ڕابگەین.

(يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ) سورة لقمان: 16. واته‌: لوقمان وتی: كوڕی خۆشەویستم! ئەگەر ئاكاری باش یان خراپ بە ئەندازەی دەنكە خەردەلێك بێ، جا لەنێو گاشە بەردێك یا لە ئاسمانان یان زەمین دا بێ، خودا دەی هێنێتە گۆڕێ (و بە حیساب و كیتابە ڕادەگا). بێ شك و گومان خودا دەقیق و ئاگادارە. (هەموو شتێكی لێ ڕوونە و لێی دیارە).

لەم دوو ئایەتەدا باسی دەنكە خەردەلە كراوە، كەبچوكترین تۆوە تا ئێستا زانرابێت، كە یەك كیلۆ لەو تۆوە نزیكەی 913 هەزار دەنك ئەكات، كەبەمەش كێشی دەنكێك نزیكەی یەك لەسەر هەزاری گرامێكە.. جا خوای گەورە ئاگادارمان ئەكاتەوە كە ئاگاداری كارو كردەوەمان بین و بەهێندەی ئەو دەنكە تۆوە بچووكە چاكەو خراپە حساب ئەكرێت لەسەرمان و تەرازووی قیامەت ئەیخوێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە