توێژینەوە

با زوو بڕیار نه‌ده‌ین

وه‌رگێڕ: هه‌ردى ئه‌نوه‌ر

446بینین

 

 

پیاوێک هه‌ستى کرد خێزانه‌که‌ى گوێیه‌کانی، بیستنیان قورس بووه‌، بۆیه‌ نه‌یده‌زانى چۆن به‌هاوسه‌ره‌که‌ى بڵێت..

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چووه‌ لاى دکتۆرى خێزانه‌که‌یان و بابه‌ته‌که‌ى لا باس کرد. دکتوَره‌که‌ وتى: تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى ساده‌ هه‌یه‌ بچۆ ئه‌وه‌ بکه‌، له‌ دووری ٤ مه‌تر بانگى بکه‌ به‌ده‌نگێکى ئاسایی به‌و شێوه‌ تا ده‌یبیستێ نزیک به‌ره‌وه‌و پاشان وه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌یم پێ بڵێ.

پیاوه‌که‌ چووه‌و له‌ژوورى ته‌له‌فزیۆن دانیشتوو و خێزانه‌که‌ى له‌چێشتخانه ‌سه‌رقاڵى كاركردن بوو، پیاوه‌که‌ وتى ئێستا چوار مه‌تر دوورم بزانم ده‌یبیستێ..

پیاوه‌که‌ وتى: خانم بۆ ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌؟
هیچ جوابێکى نه‌بیست.

له‌ سێ مه‌ترى لێی پرسی، خانم بۆ ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌؟
هیچ جوابێکى نه‌بیست.

له‌ دوو مه‌ترى لێی پرسی خانم بۆ ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌؟
هیچ جوابێکى نه‌بیست.

له‌ یه‌ک مه‌ترى لێی پرسی خانم بۆ ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌؟
هیچ جوابێکى نه‌بیست.

ئه‌مجاره‌ لێی چووه‌ پێش و له‌پشته‌سه‌رى وتى:
خانم بۆ ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌؟
خێزانه‌که‌ى وتى: مه‌گه‌ر که‌ڕى ئه‌وه‌ پێنج جار بڵێم: مریشکمان هه‌یه‌.!

ئامانجى ئه‌خلاقى:
له‌وه‌ ده‌چێ به‌و شێوه‌ى که‌بیرده‌که‌ینه‌وه‌ که‌کێشه‌که‌ له‌ که‌سانى تردا هه‌بێت و وا نه‌بێت و هه‌ڵه‌بین به‌ڵكو له‌وه‌ ده‌چێ له‌ خۆماندا ئه‌و كێشه‌یه‌ هه‌بێت و هه‌ستی پێ نه‌كه‌ین.

سه‌رچاوه‌: سایتى”ایلاف”

وەڵامێک بنووسە