یەكێك لەهۆكارەكانی هاتن بەرەو ئیسلام لە رۆژئاوا ئەوەیە كە لەوێ ئیسلام هەیەو موسڵمان نیە، بەپێچەوانەی وڵاتە ئیسلامیەكانەوە كە موسڵمان هەیەو ئیسلام وەك پێویست نیە.
لێكۆڵەری بەریتانی (پۆل هاسفەرد) لەزۆربەی وڵاتاندا لێكۆڵینەوەی كرد كە چ گەلێك لەهەمووان زیاتر بەها ئیسلامیەكان پەیڕەو دەكەن باموسڵمانیش نەبن، بۆی دەركەوت، یەكەم وڵات ئیرلەندایەو دووەم دانیماركەو سێیەمیش سویدە، بەڵام بەداخەوە كوەیت چل وهەشتەمینەو سعودیە نەوەدویەكەمینەو میسر دوای سەدو بیست وهەشت وڵات دێت.
دەیان ساڵ لەمەوبەر كەشێخ محمد عەبدە چووە فەڕەنسا وتی: لێرە ئیسلام هەیەو موسڵمان نیە، لای خۆشمان موسڵمان هەیەو ئیسلام نیە.
جا بەهەوڵی بانگخوازان لەم سەدەیەدا بێداربوونەوەیەكی گەورە هاتۆتە كایەوە كە لەرۆژهەڵات و رۆژئاواوە دژایەتی ئەكرێت و خاوەن بڕیارەكانی وڵاتە زلهێزەكان ئەڵێن: ئیسلام وەك دێوێكی بێهۆشە وئەبێ نەهێڵین بەئاگابێتەوە، بەڵام دیارە ئیرادەی خوا لەسەروو هەموو ئیرادەیەكەوەیەو یانزەی سێپتەمبەرو رەشەكوژیەكەی نیوزلەندا ئەكات بەخێر بۆ ئیسلام و لەسەرتاسەری دونیاوە خەڵك روودەكەنە ئیسلام..(یُڕیدُونَ لِیُطفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْۆاهِهِمْ ۆاللَّهُ مُتِمُّ نُوڕهِ ۆڵوْ كَڕهَ الْكَافِرُونَ (8) هُۆ الَّذی أَرْسَڵ رَسُوڵهُ بِالْهُدَی ۆدِینِ الْحَقِّ لِیُظهِرَهُ عَڵی الدِّینِ كُلِّهِ ۆڵوْ كَڕهَ الْمُشْڕكُونَ (9)الصف)