زاوای پێشەوا قازی محهمەد لەیادەوەریەكانیدا دەڵێت: كاتێك لە بەندیخانە بووم زەمانی شا، دوای رووخانی كۆماری مەهاباد، ئەفسەرێكیان هێنا كەزۆر ئەشكەنجەدرابوو، دواتر باسی كرد كەچۆن ئەمەریكا و بەریتانیا لەگەڵ (ساواك)دا وتوویانە ئەو هەموو مەلایە چیە لەدەوری قازی محمد، ئەبێ بەدڕەوشتی لەمەهاباد و كوردستاندا بڵاوبكەینەوەو بۆئەمەش لیژنەیەكیان دانا كەمنی تیابووم و ملیۆنەها دۆلاری بۆ تەرخانكرا.
ئەمەش دیارە پیلانی داگیركەرانە هەرلەكۆنەوە، كاتێك ناپلیۆن هێرشی هێنا بۆ میسر یەك كەشتی ئافرەتی سۆزانیشی هێنا، لێیان پرسی ئەمانەت بۆ چیە؟؟ وتی: ئەمانە لە سوپاكە زیاتر كاریگەریان دەبێت لەسەر میسرییەكان.
پرسیار لە خواریزمی كرا كەزانای بیركاریە لەبارەی رەوشتەوە لەوەڵامدا وتی:
ئەگەر مرۆڤ بەڕەوشت بێت یەكسانە بەیەك.
ئەگەر جوانبوو ئەوە سفرێكی بخەرە بەردەم.
ئەگەر سامانی هەبوو سفرێكی تری بخەرەسەر.
ئەگەر ئەسڵ و فەسڵی هەبوو سفرێكی تریشی بۆ دانێ.
ئەگەر رەوشتی نەبوو یەكەكە لادەچێ و تەنها سفرەكان دەمێنێتەوە.