809
“ئافرەت لە کۆمەڵگهی چینیدا”
لەنێو كۆمەڵگەی چینیدا، ئافرەت شوێنێکی نزم و شەرمەزاری هەبوو، یەکێك لەشاژنانی شکۆمەندی چین، لەنامەیەکی کۆندا، کە بەو دواییە دۆزرایەوە، تێیدا هاتووەو دەڵێت: (ئێمەی ئافرەت لەنزمترین شوێنی ڕەگەزی مرۆڤایەتیدا دەژین و، لەسەرمان پێویستە نابەجێترین کار پیشەمان بێت).
لەیەکێك لەگۆرانیەکانیاندا هاتووەو دەڵێن: (ئای لەبەختی ڕەشی ئێمەی ئافرەت، لەجیهاندا شتێک نییە لەئێمە کەمترو نزمتر بێت، سەیرکەن کوڕان دەڵێی فریشتەن و لەئاسمانەوە دابەزیوون و لەبەر دەرگاکان پاڵـکەوتوون، بەڵام کیژۆڵەکانمان ئەوەندە بەدبەختن، کەسێک حەز بەبوونیان ناکات، کاتێکیش گەورەبوون و عازەب بوون، دەبێت هەر لەژوورانیان بن و وایان لێدێت، نەوێرن سەیری خەڵکی بکەن، هەر کاتێکیش لەماڵەکانیان دوورکەوتنەوە، هیچ کەسێک لەخەمیاندا نییە و بۆشیان ناگرین).
سهرچاوه: (حضارة الصین) ول دیورانت – و: محمد بدران لاپەڕە: 273 لەکتێبی: ئافرەت لەکۆمەڵگهی ئیسلامیدا
ئامادهكردنی: م. شهونم موحهممهد