به‌شى یه‌كه‌م
ناو، پێناسه، ناونیشان، دروشم
مادده‌ى یه‌كه‌م: ناو، ناونیشان، پێناسه، دروشم:
یه‌كه‌م: ناو، كورتكراوه‌ى ناو، لۆگۆ:
ناو بە زمانى کوردى: ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
ناو بە زمانى عەرەبى: ژیار للتربیة والتنمیة البشریة.
ناو بە زمانى ئینگلیزى: Zhyar for education and human development
کورتکراوەى ناو: (Z . E. H. D)
لۆگۆ:
دووەم: پێناسه:
ئینستتیوتی ژیار ڕێكخراوێكی ناحكومی، خۆبه‌خشی، سه‌ربه‌خۆیه، له پێناو په‌روه‌رده و پێگەیاندن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وپه‌ره‌پێدانی هزریی وزانستی و هۆشیاری تاک و خێزان و کۆمەڵگە كار ده‌كات.
سێیەم: ناونیشان و سنورى كاركردن:
بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانی دەبێت و بۆ ئه‌نجامدانى كار و چالاكییه‌كانی ده‌توانێت له‌شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هەرێمیش لق بكاته‌وه.
ئیمه‌یڵی ڕێكخراو: zhyar.in@gmail.com
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ڕێكخراو07730152125 – 07507003576
چواره‌م: دروشم:
به‌ره‌و بونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی مرۆیی ڕه‌سه‌نی گه‌شه‌كردوی هاوچه‌رخ له كوردستاندا.
به‌شى دووه‌م
ئامانج, بواری کار کردن، ئامڕاز
مادده‌ى دووه‌م: ئامانجەکان و بوار وئامڕازەکانی کارکردن:
یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان:
١- پێشخستنی كۆمه‌ڵگە له‌بواره جیاجیاكاندا.
٢- قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی وپێكه‌وه‌ژیان له نێوان تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگە.
٣- به‌گه‌ڕخستنی سەرجەم تواناکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
٤- ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته وگونجاو بۆ گشت چین وتوێژه‌كان.
٥- بره‌ودان به‌كاری خۆبه‌خشانه و خێرخوازی و هۆشیاری خێزانی و كۆششی مه‌ده‌نی و ئاین په‌روه‌ری و ڕه‌وشت پارێزی و پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
٦- هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگەی کوردەواری له‌هه‌ر كلتور و ڕه‌فتارێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها و پیرۆزییه‌كانی یه‌ك ناكاته‌وه.
٧- پاراستنی هاوسەنگی لە دید و تێڕوانین و بەرنامەدا.
دووه‌م: ئامانجه تایبه‌تییه‌كان:
١- ژیاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی له كوردستان.
٢- په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و هزری لاوان و ئاراسته‌كردنیان به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان.
٣- دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ى دووچارى تاك و كۆمه‌ڵگە ده‌بنه‌وه، وه‌ك: هه‌ژارى، بێكارى، ئالودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان، كێشه‌كانی خێزان.
٤- پتەوکردنی پایەکانی خێزان و هۆشیارکردنەوەی لە دیاردە دزێوەکان.
٥- پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكاریى به دامه‌زراوه گشتیى وتایبه‌تییه‌كان.
٦- پاراستنی گیانی برایەتی وچەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا.
سێیەم: بواری کارکردن:
١- پەروەردە و پێگەياندن.
٢- گەشەپێدانى مرۆيى.
٣- هۆشياريى تاك و خێزان و کۆمەڵگە.
٤- كاروبارى زانستى و توێژينەوە.
چوارەم: ئامڕازەکانی كاركردن:
١- به‌ستنی كۆنگره، كۆنفرانس، سازدانی كۆڕ و سیمینار، ۆرك شۆپ، كردنه‌وه‌ی خولی زانستیی و خێوهتگە.
٢- بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕتووك و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌سه‌ن و ده‌ركردنی پۆسته‌ر و بڵاوكراوه.
٣- سوود وه‌رگرتن له كه‌ناڵه جیاوازەکانی ڕاگه‌یاندن (بینراو، بیستراو، خوێندراو).
٤- كردنه‌وه‌ی خوێندنگه و په‌یمانگە و كۆلێژ و زانكۆی ئه‌هلی.
٥- سوود وەرگرتن لەهەر میکانیزمێکی دیکەی گونجاو.
به‌شى سێیەم
ئەندامێتى (مەرجەکان، مافەکان، ئەرکەکان، سزاکان، لەدەستدانی ئەندامێتی)
مادده‌ى سێیه‌م: پرنسیپه‌كانى ئه‌ندامێتى:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتی:
١- ته‌مه‌نى له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت
٢- بڕواى به پێڕه‌وی ناوخۆى ڕێكخراو هه‌بێت و بڕیار و ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێ بكات.
٣- به‌خشینی مانگانه به‌پێی توانا و ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت.
٤- تاوانبار نه‌بێت به‌تاوانێكی ئابڕوو به‌ر.
دووەم: مافه‌كانى ئه‌ندام:
١- سوود وه‌رگرتن له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى ڕێكخراو.
٢- به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانى ڕێكخراو.
٣- ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه و پێشنیار.
٤- ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن بۆئهندامێتى گشت پۆسته‌كان به‌پێی پێڕه‌وى ناوخۆ.
٥- به ده‌ستهێنانى زانیاریى و پێشکەشکردنی پڕۆژه.
٦- به‌كار هێنانى ناو و لۆگۆی ڕێكخراو له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و چالاكیانه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و به‌ڕه‌زامه‌ندی ڕێكخراو ئه‌نجام ده‌درێت.
٧- ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه.
٨- سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانى ڕێكخراو ئه‌ندامه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسادا به‌رپرسیار نین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵ و موڵكیان بۆ قه‌ره‌بووى ئه‌و قه‌رزانه به‌كار ناهێنرێت.
سێیه‌م: ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندام:
١- له پێناو گه‌شه‌پێدانى تواناى خۆى و هاوڕێكانى كار بكات.
٢- ناوى ڕێكخراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تی خۆی یان خەڵکانێک به‌كار نه‌هێنێت.
٣- له ماوه‌ى ساڵێكدا چه‌ند چالاكییه‌كی خۆبه‌خشانه بۆ ڕێكخراو ئه‌نجام بدات.
٤- پابه‌ند بێت به‌گشت یاسا و ڕێنمایی و هێڵه گشتییه‌كانی كاری ڕێكخراوه‌وه.
٥- هه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ك كه له لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی ڕێكخراوه‌وه پێی ڕاده‌سپێردرێت جێبه‌جێی بكات.
٦- بەده‌م بانگهێشت و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوه‌وه بچێت.
چوارەم: سزاکانی ئەندام:
١- سه‌رنج ڕاكێشان.
٢- ئاگادار كردنه‌وه.
٣- سڕكردن دواى (3) جار سه‌رنج ڕاكێشان، یان (2) جار ئاگادار كردنه‌وه.
٤- لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافی ئه‌ندامێتى به بڕیاری (2/3) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی.
پێنجەم: له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی:
١- پابه‌ند نه‌بوون به پێڕه‌وی ناوخۆ.
٢- ئاماده نه‌بوون له (3) كۆبوونه‌وه‌ی له‌دوای یه‌ك بە بێ پرس و پاساو.
٣- به‌كارهێنانى توندوتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان.
٤- ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ناتوانێت هیچ جۆره چالاكییه‌كی ڕێكخراوه‌یی بكات له‌نێو بازنه‌ی ڕێكخراودا.
٥- له‌ده‌ستدانی مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی.
٦- له‌سه‌ر داواى خۆى.
٧- له ده‌ستدانى شایسته‌یی یاسایى.
٨- مردنى ئه‌ندام.
بەشى چوارەم
پەیکەرى ڕێکخراو، شێوازی کارکردن
مادده‌ى چواره‌م: په‌یكه‌رى ڕێكخراو پێك دێت لە:
یه‌كه‌م: ئەنجومەنى گشتیى و ده‌سه‌ڵاته‌كانی:
أ- پێكهاته‌ى ده‌سته‌ى گشتى:
ئەنجومەنى گشتى پێكدێت له ئەنجومەنى كارگێڕی و ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان.
ب- ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئەنجومەنى گشتى:
١- هه‌مواركردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ڕێكخراو به (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامان.
٢- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان گۆڕینی ناوی ڕێكخراو به (2/3) ى ده‌نگی ئه‌ندامان.
٣- هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانی ئەنجومەنى كارگێڕی به ئاماده بوونی (1/2) ی ئه‌ندامان له ڕێگه‌ى ده‌نگدانى نهێنییه‌وه به زۆرینه‌ى ڕه‌ها.
٤- (٣) ساڵ جارێك كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و دەکرێت له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئەنجومەنى كارگێڕی یان (1/2) ئه‌ندامانى ئەنجومەنى گشتیى دانیشتنى نا ئاسایى ئەنجام بدات.
دووه‌م: ئەنجومەنى كارگێڕی:
أ- پێكهاته‌ى ده‌سته‌ی كارگێڕی:
١- سه‌رۆك.
٢- جێگرانی سه‌رۆك.
٣- به‌رپرسی لقه‌كان.
٤- به‌رپرسی به‌شه‌كان: (كارگێڕی, دارایی، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، کاروباری زانستی، بانگەواز، هۆشیاری خێزانی، گەنجان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، پلان و پڕۆژه، ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندن، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچون، ئافرەتان، دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ).
ب- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی ئەنجومەنى كارگێڕی:
١- هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆم و باڵاتر بێت، یان هه‌ر بڕوانامەیهك کە هاوتای ئه‌وان بێت.
٢- ته‌مه‌نی له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ت- ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئەنجومەنى كارگێڕی:
١- سه‌رپه‌رشتی كردن و ئاماده‌كردن و داڕشتن و په‌سه‌ند كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان.
٢- داڕشتنی بودجه‌ى ساڵانه‌ی ڕێكخراو و پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بودجه‌ى ساڵى پێشوو.
٣- تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ند كردنى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى گشتی.
٤- دابه‌شكردنى كاره‌كان و ئاماده‌كردنى توانای مرۆیی بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى و پڕۆژه‌كان.
٥- دیاریكردن و بڕیاردان له كات و شوێنی كۆبوونه‌وەکانی ئەنجومەنى گشتیی.
٦- هەڵبژاردنى سەرۆک و جێگرەکانی.
٧- (٣) مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه و كۆبونه‌وه‌كانی له‌لایه‌ن سهرۆكهوە یان جێگرەکانییەوە لەکاتی ئامادە نەبوونی سەرۆکدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
٨- پێداچونه‌وه‌ی كار و چالاكى رێكخراو له‌ماوه‌ى (٦) مانگی رابوردو و دانانى پلان و پڕۆژەی نوێ بۆ داهاتوو.
٩- به ئاماده‌بوونى زۆرینه‌ى ڕه‌های ئه‌ندامانی ئەنجومەن نیصابى دانیشتنه‌كان به ته‌واو ئه‌ژمار ده‌كرێت.
١٠- به بڕیاری (2/3) ی ئه‌ندامانی ئەنجومەن دەکرێت لقی نوێ له شار وشارۆچكه‌كان یاخود له ده‌وروبه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بکرێتەوە.
١١- به (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامانى ئەنجومەن ئه‌ندام بۆ دەستە وه‌ردەگیرێت یان سزا دەدرێت.
١٢- به (2/3) ی ده‌نگی ی ئه‌ندامانى ئەنجومەن بڕیار لە كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی دەستەی گشتی دەدرێت.
١٣- به (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئەنجومەن به‌رپرسی لقه‌كان دەگۆڕدرێت.
١٤- به (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئەنجومەن یه‌كگرتن وپێكهێنانی تۆڕ له‌گه‌ڵ ڕیكخراوه هاوئامانجەکان ئەنجام دەدرێت.
١٥- به (1/2) ی ده‌نگی ئه‌ندامانى ئەنجومەن لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كان پێك دەهێنرێت.
١٦- به (1/2) ی دەنگی ئه‌ندامانى ئەنجومەن خولی گشتیی بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ندامان دەکرێتەوە.
١٧- جگه له‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئەنجومەنى كارگێڕی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌بێت.
١٨- له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ئەنجومەنى كارگێڕی پێك نه‌هات یاخود هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دهگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنى گشتی.
سێیه‌م: سەرۆکى ڕێکخراو و دەسەڵاتەکانى:
أ- سه‌رۆك: بریتییه له سه‌رۆكی ئەنجومەنى كارگێڕی و سەرۆکی ڕێکخراو و له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕییەوە و له ڕێگه‌ی ده‌نگدانى نهێنییه‌وه و به زۆرینه‌ى (2/3) ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ى (٣) ساڵ و ئه‌گه‌رى تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خولێكی تر.
ب- دەسەڵاتەکانی سەرۆک:
١- وردبینى و به دواداچوون بۆ داواكاریی و پێشنیار و پڕۆژه و سكاڵاكان ده‌كات.
٢- له به‌رده‌م گشت دادگاكان‌دا نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراو ده‌كات.
٣- بڕیاره‌كانى ئەنجومەنى گشتیى و ئەنجومەنى كارگێڕی جێبه‌جێ ده‌كات.
٤- ئەنجومەنى گشتى بۆ كۆبوونه‌وه‌كان بانگهێشت ده‌كات.
٥- واژۆی بودجەی ڕێکخراو دەکات.
٦- سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌كانى ئەنجومەنى کارگێڕی و ئەنجومەنى گشتی دەکات.
٧- لێدوان به‌ناوى ڕێكخراوه‌وه ده‌دات و نوێنه‌رایه‌تى له كۆبوونه‌وه ده‌ره‌كى و لۆكاڵییه‌كان ده‌كات.
٨- به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى ده‌توانێت به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته جێگره‌كانی.
٩- واژۆی ڕاپۆرتى دانیشتنه‌كان، گرێبه‌سته‌كان، سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی ئەنجومەنى کارگێڕی و ئەنجومەنى گشتی دەکات.
١٠- سزاى سه‌رنج ڕاكێشان و ئاگاداركردنه‌وه بۆ ئەو ئه‌ندامانه دەردەکات کە سه‌رپێچی پێڕه‌وى ناوخۆی ڕێكخراو ده‌كه‌ن.
١١- لە کاتی یەکسانبوونی دەنگدان لەسەر پرسەکانی ڕێکخراو ئەو لایەنەی دەنگی سەرۆکی لەگەڵدا بێت دەبێتە بڕیار.
چوارەم: جێگرەکانی سه‌رۆك و دەسەڵاتەکانیان:
- دەکرێت سەرۆکی ڕێکخراو زیاد لەجێگرێکی هەبێت، کە بەهەمان میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک هەڵدەبژێردرێن.
- دەسەڵاتەکانی جێگرەکانی سەرۆک:
- ١- جێگرەکان له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆك، یان مردنی، یان له سه‌ر كار لاچوونى كاره‌كانى سه‌رۆك ئه‌نجام ده‌دەن.
- ٢- ئه‌رشیف و دۆسیه‌كان ڕێک دەخەن.
- ٣- بەرنامەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنى کاگێڕی و ئەنجومەنى گشتی ڕێک دەخەن.
- ٤- كۆڕ وخولهكان ڕێک دەخەن و به دواداچوون بۆ چالاكى و پڕۆژه‌كان دەکەن.
- ٥- هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر سه‌رۆك یان ئەنجومەنى کارگێڕی پێیان بسپێرێت جێبەجێی دەکەن.
- پێنجەم: لق (پێکهاتە و ده‌سه‌ڵاته‌كان):
- أ- پێکهاتەی لق:
١- بەرپرسى لق.
٢- بەرپرسى بەشەکانى لق.
٣- بەرپرسى دەستەکانى سەر بە لق ئەگەر هەبوون.
ب- ده‌سه‌ڵاته‌كانی لق:
١- گۆڕینی به‌رپرسی لق به (2/3) ده‌نگی ئه‌ندامان.
٢- پێشنیاری کردنەوەی دەستە بۆ ئەنجومەنى کارگێڕی.
٣- هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچون و جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان له سنوورى ده‌سه‌ڵاتی لقدا.
شەشه‌م: ده‌سته ( پێناسه و پێكهاته‌كان):
أ- پێناسە: ده‌سته بچوكترین ئۆرگانی ڕێكخراوه كه لەسنووری لقەکاندا دەکرێتەوە.
ب- پێكهاتەی دەستە:
١- .به‌رپرسی ده‌سته كه ده‌بێته ئه‌ندامی لق.
٢- به‌رپرسی به‌شه‌كانی ده‌ستە.
ج- دەسەڵاتەکانی دەستە:
١- دەستە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لقی هەیە لەسنووری دەسەڵاتی دەستەدا جگە لەکردنەوەی دەستە کە ئەوە تەنها لەسنووری دەسەڵاتی لقدایە پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنى کارگێڕی.
٢- ئەو چالاکیانەی لە دەرەوەی بینای دەستە ئەنجام دەدرێت وەک ئاهەنگ و کۆڕ و سیمینار و گەشت پێویستە بە ئاگاداری وهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی لق ئەنجام بدرێت.
به‌شى پێنجەم
داهاتى ڕێکخراو
مادده‌ى پێنجه‌م: داهاتى ڕێكخراو و ژمێریارى:
یه‌كه‌م: داهاتى ڕێكخراو پێك دێت لە:
١- به‌خشینی ئه‌ندامان.
٢- هه‌ر هاوكارییه‌كی تری بێ به‌رامبه‌ر له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
٣- داهاتی خول و ڕاوێژكاریی و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ڕێكخراو پێشكه‌شیان ده‌كات، یاخود هه‌ر چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ڕێكخراو یه‌ك ده‌كاته‌وه.
٤- ڕێكخراو له جێبه‌جێ كردنی كاروباره داراییه‌كانیدا هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێنماییه داراییانه ڕه‌چاو ده‌كات كه له ده‌سته‌ی چاودێری داراییه‌وه ده‌رده‌چن.
٥- داهاتی ڕێكخراو له بانكێك له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا ده‌نرێت.
دووه‌م: چاودێرى و ژمێریارى:
١- ڕێكخراو له‌ڕێى بوجه‌ى ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ى سیسته‌مى ژمێریاریى پێڕه‌و كرا‌و له هه‌رێم دارایى خۆیى به‌ڕێوه ده‌بات.
٢- ڕێكخراو ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى دارایى خۆیى به فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه له لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایى له‌هه‌رێمدا وردبینى بۆ ده‌كرێت.
٣- ڕێكخراو ڕاپۆرتی ورد ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه پشتیوانلێكراوهكانی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان پێشكه‌ش بهفهرمانگهى ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كات و پابه‌ندیی به مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌وه ده‌كات.
به‌شى شەشەم
تۆمارەکانى ڕێکخراو
مادده‌ى شه‌شه‌م: تۆماره‌كانى ڕێكخراو:
١- تۆماری ئه‌ندامان: ناو, ناونیشان, ته‌مه‌ن, ڕه‌گه‌ز, پله‌ى خوێندن، ڕۆژی به ئه‌ندام بوون لەخۆ دەگرێت.
٢- تۆماری ژمێریاریى: داهات و خه‌رجییه‌كانى ڕێكخراو له خۆ ده‌گرێت.
٣- تۆماری به‌شه‌كان: كاروباری به‌شه‌كانی تێدا تۆمار ده‌كرێت.
٤- تۆماری بنه‌ڕه‌تى: هه‌موو سامانى گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ى ڕێكخراوى تێدا تۆمار ده‌كرێت.
٥- تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌م تۆماره سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ی كارگێڕی و ده‌سته‌ى گشتى تێدا تۆمار دەکرێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌وه واژۆ ده‌كرێت.
٦- هه‌ر تۆمارێكی پێویستی تر.
بەشى حەوتەم
تۆمارى ڕێکخراوەکان
مادده‌ى حەوتەم: تۆماری ڕێکخراوەکان:
١- ڕه‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌و یاسا وزانیاریانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاری ڕێكخراوه‌كان ده‌رچوون.
٢- ڕه‌چاوكردنی داب و نه‌ریت و كلتوره ڕه‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی.
٣- ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما وپرانسیپه زانستی ومهدهنییهكان له‌بواره‌كانی كاركردندا.
٤- ئه‌و لقانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمن پابه‌ندى یاسا پهیرهوكراوهكانى ئه‌و شوێنانه ده‌بن كه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌شى هەشتەم
حوکمە گشتییەکان
مادده‌ى هەشتەم: حوکمە گشتییەکان:
لـــهكاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكخراودا بههـــەر هۆیه‌ك بێت، گشـــت سامانه گـــواستراوه و نهگواستراوهكانی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ڕێكخراویكى هــاو ئامانج یـــان نزیك لـــه ئامانجه‌كانى لـــهههرێمى كوردستان، لـــــه‌و پڕۆسهیـــهشدا پـــێویسته ڕێكخراو تۆمارێك به هــــه‌موو ژمێریارییــهكـــان و بــــنچینهكــــان و (أصول) و داهاته‌كان به پــــاكتاوكار بدا، بنچینه‌كانى یــــهكهم بۆ دانه‌وه‌ى قـــــهرزى مــوسـتـهحــهقــی ڕێكخراو ده‌بێت ئه‌گه‌ر هـــــهى بوو، بنچینهكانـی دیـــكــــهش بــــــۆ موڵکـــیـیــەتــــى ڕێــكـــــخـــراوى دیــــكه دهگــــوازرێـتـــــهوه.