سەردانیهەواڵ و چالاکی

لقى هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هەولێر ده‌كات.

466بینین

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 16/1/2023 شاندێكی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه‌ پێكهاتبوو له‌ بەڕێزان به‌رپرسی لقی هه‌ولێری ژیار (پ.د. سلێمان سلیم ئاكرێیی)و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار (د. هاشم باجه‌لانی)و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی هه‌ولێر (م. دلشاد باڵه‌كی)، لەسه‌ردانێكی فه‌رمیدا سه‌ردانی به‌ڕێز (طيب زرار شێروانی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هەولێریان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزییان و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێز (هه‌ڵبه‌ست صالح شێروانی) پێشوازییه‌كی گه‌رمییان لێكرا، دواتر له‌ ماوه‌ی كاتژمێرێكدا باس له‌ كاروچالاكییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار كرا و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌ماهه‌نگ و كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان ئینستتیوت و ئه‌وقاف و گرنگیدان به‌ چالاكییه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان .

راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.

 

وەڵامێک بنووسە