سيمينارى(ئادابی هاتوچۆو لێخوڕینی ئۆتۆمبێل) له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوە ده‌چێت
سيمينارى (ئادابی هاتوچۆو لێخوڕینی ئۆتۆمبێل) له لقی هه‌ولێری ژیار به‌ڕێوە ده‌چێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه بەرواری (22/11/2022) به‌شی بانگه‌وازی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار به به‌شداری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌ڕێز ( بارزان ئه‌كره‌م مهنتهك) و شاندی یاوه‌ری , دوو سیمیناری له دوای یه‌كی ئه‌نجامدا بۆ به‌ڕێزان: بانگخوازی دیاری شاری هه‌ولێر و جێگری سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار (د شێرزاد عبدالوهاب) و عه‌میدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ڕێز (قادر صديق)، له‌ژێر ناونیشانی (ئادابی هاتوچۆو لێخوڕینی ئۆتۆمبێل).
سه‌ره‌تا وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار (د.سلێمان سلیم ئاكرێیی) پێشكه‌شكرا)
دواتر وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان (بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك) پێشكه‌شكرا وبهڕێزیان باسیان له گرنگی ڕۆڵی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان كرده‌وه و به تایبه‌تیش ئینستتیوتی ژیار كه له زۆربه‌ی بواره‌كان ڕۆڵی هه‌بووه, جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان كرده‌وه.
دواتر هه‌ردوو سیمیناره‌كه پێشكه‌شكران.
شايه‌نی باسه سیمیناره‌كه تایبه‌ت بوو به شۆفێران و ڕێژه‌یه‌كی زۆریان ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بوون، ئامانجی سیمیناره‌كه‌ش بریتی بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری شۆفێران له ڕووی ئایینی و یاساییه‌وه تا وه‌كو زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی بكه‌ن له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و كاره‌ساته‌كانی ڕوداوه‌كانی ئۆتۆمبێل كه‌متر بێته‌وه.