709
ئەم پەڕتووکە تۆێژینەوەیەکی زانستییە ساڵی (٢٠٠٦) نوسراوە، ئەوکات کە ڕێکخراوەکانی ژنان سەرقاڵی پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک بوون بە پەرلەمان بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاساکانی باری کەسێتی، بەندە ئەو کات وەک ئەرکێکی شەرعیی و یاسایی ئەو توێژینەوەیەم لەسەر پڕۆژەکەی ئەوان نووسیی و گشت هەڵە شەرعیی ویاسایی و زانستیەکانی پڕۆژەکەم تێدا باسکرد.
هەرچەندە دواتر پڕۆژەکە هەموارکرایەوە بەڵام بەداخەوە هەموارکردنەوەکە بە پێی پێویست نەبوو، وە دواجار بە کەم و کورتییەکەی زۆرەوە لە پەرلەمان تێپەڕێندرا و لە ئێستایشدا کۆمەڵێک کێشە و گرفتی شەرعیی و یاسایی زۆری بۆ خەڵک و خێزان و دادگاکان درووست کردووە.
توێژینەوەکە هەر ئەوکات و لە مانگی (٩)ی ساڵی (٢٠٠٧) لە ژمارە (٢١) گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، بەشی (B) بڵاوکرایەوە.
جزاک الله خیرا