هەمەرەنگ

گرنگ عاقیبه‌ته‌

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

784بینین

 

ئیبن عه‌تاى ئه‌لسكه‌نده‌رى ساڵى 1260 زاینى له‌دایكبووه‌و ساڵى 1309 زاینى كۆچى دوایى كردووه‌ ، وه‌ك فه‌قیهێك باسى رێبازى ته‌سه‌وفى راسته‌قینه‌ ئه‌كات ، توانى 264 حیكمه‌ت بنووسێت كه‌ چه‌ند كه‌س شه‌رحیان كردووه‌ ، بۆ زمانى كوردیش مامۆستا عبدالكریم فتاح وه‌ریگێڕاوه‌و زۆر پێویسته‌ بخوێنرێته‌وه‌.

دكتۆر محمد سه‌عید ره‌مه‌زان بوطى كه‌ به‌ 4 موجه‌ڵه‌د شه‌رحى كردووه ‌به‌عه‌ره‌بى ئه‌ڵێت: له‌كاتێكدا ئه‌و حیكمه‌تانه‌م به‌ده‌رس ئه‌وته‌وه‌ ، یه‌كێ له‌حیكمه‌ته‌كان قورس بوو تێى نه‌ده‌گه‌یشتم و وتم: ئه‌وه‌ له‌سه‌روو تێگه‌یشتنى ئێمه‌وه‌یه‌ ، تا ئه‌و ساڵه‌ى له‌ قاهیره‌ ده‌مخوێند ، سه‌ردانى ئارامگاى ئیبن عه‌تام كردو زۆر دوعام كرد و وتم: خوایه‌ ئه‌وه‌ له‌وتاردا خۆم لێ لاداو باسى ئه‌و حیكمه‌ته‌م نه‌كرد، ناكرێ له‌م نووسینه‌مدا بیپه‌ڕێنم، یارمه‌تیم بده‌ و ده‌رگاى تێگه‌یشتنم لێبكه‌ره‌وه‌.

كه‌هاتمه‌وه‌ شام رۆژێك به‌فه‌زڵى خوا ده‌رگاى تێگه‌یشتنم به‌جۆرێك بۆكرایه‌وه‌و نزیكه‌ى ده ‌لاپه‌ڕه‌م له‌سه‌ر ئه‌و حیكمه‌ته‌ نووسى. ئنجا شه‌یتان ئه‌یویست له‌و ده‌رگایه‌وه‌ بۆم بێت كه‌ ئه‌وه‌تا دوعام قه‌بوڵ بووه‌ تا تووشى جۆرێك له‌حاڵه‌تى له‌خۆبایى بوونم بكات ، جاهه‌روه‌ك ئیبن عه‌تا ئه‌ڵێت عیبره‌ت به‌واریدات و ئه‌و موبه‌شیراتانه‌ نیه‌ كه‌ بۆت دێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ به‌وانه‌ سه‌رت له‌كوێوه‌ ده‌رئه‌چێت.

جا به‌نده‌ى موفلیسى موخلیسیش ئه‌ڵێم زه‌رووره‌ ئه‌وه‌ تێى بگه‌ین ، بۆنموونه‌ دكتۆر محمد سه‌عید ره‌مه‌زان كاتێك ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ ساڵان بوو باوكى ویستى ژنى بۆ بهێنێت ، ئه‌میش به‌زووی ئه‌زانى بۆیه‌ باسى هاوسه‌رگیرى له‌ ئیحیا علوم الدین دا بۆخوێنده‌وه‌ تا قایل بوو ، له‌به‌ر نه‌داریش مه‌لا ره‌مه‌زانى باوكى هه‌ندێ كتێبى به‌نرخى بۆ فرۆشت.

پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌هاوسه‌رگیریه‌كه‌ى دواى نوێژى به‌یانى مه‌لا ره‌مه‌زان ده‌چێت له‌ده‌رگاى ئه‌دات و ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ تۆ خه‌وتوویت و موبه‌شیراتیشت بۆ دێت ئه‌مشه‌و پێش نوێژى به‌یانى هاوه‌ڵان و پێغه‌مبه‌رم بینى دروودى خواى له‌سه‌ر فه‌رمووى هاتووین بۆ پیرۆزبایى له‌سه‌عید.

ئه‌و موبه‌شیراتانه‌و ده‌یانى تریش له‌ژیانى ئه‌و زاته‌و كه‌سانى تر راسته‌ مایه‌ى دڵخۆشین و ئه‌وه‌ واریداتێكى خێره‌ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ دواى ئه‌وه‌ به‌چى ده‌گات و عاقیبه‌تى چۆن ئه‌بێت.

خوا هه‌موولایه‌كمان عاقیبه‌ت خێربكات.. ئامین.

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

وەڵامێک بنووسە