توێژینەوە

حیكمه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

524بینین

 

ژیان و مردن كه خواى گه‌وره‌ به‌دیهێناوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ (2)الملك) ،به‌رده‌وام به‌خێرو شه‌ڕتاقیده‌كرێینه‌وه‌و بۆلاى خواش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ (35)الأنبياء) ، تاقیده‌كرێینه‌وه‌ تا له‌عاله‌مى واقیعدا تێكۆشه‌ران و ئارامگران ده‌ربكه‌ون و، حاڵو ده‌نگوباسمان ده‌ریبخا تا كوێ دامه‌زراوین له‌ بڕواكه‌ماندا (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ (31) محمد).

دكتۆر محمد موسا شه‌ریف كه‌ بانگخوازێكى فڕۆكه‌وانه‌ له‌سعودیه‌ ئه‌ڵێت: كاتێك تۆ فه‌رمانبه‌ر بیت لێت قبوڵ ده‌كرێت به‌ناوى ئه‌وه‌ى كێشه‌ت هه‌یه‌ كاره‌كانت به‌باشى ئه‌نجام نه‌ده‌یت؟ كاتێك نوژدارێك ئه‌چێته‌ هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ ئه‌بێ هه‌رچى كێشه‌ى هه‌یه‌ بیخاته‌ ئه‌ولاوه‌و نه‌شته‌گه‌ریه‌كه‌ى به‌چاكى ئه‌نجام بدات.

هه‌میشه‌ به‌قوتابیه‌كانم ئه‌ڵێم له‌كاتى مه‌شقى فڕۆكه‌وانیدا كێشه‌كانتان بخه‌نه‌ ئه‌ولاوه‌، یان مۆڵه‌تتان بۆ وه‌رده‌گرم بڕۆن و به‌مێشكى سافه‌وه‌ وه‌رنه‌وه‌ فڕۆكه‌وانى هه‌ڵه‌یه‌كى بچووك تیایا واته‌ مه‌رگى حه‌قیقى.

جا ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ بوو كه‌خۆشه‌ویست ﷺ هاوه‌ڵانى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ ده‌كرد، كاتێ خه‌باب هاته‌ لاى خۆشه‌ویست و داواى دوعاى سه‌ركه‌وتنى كرد كه‌له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌موو پشتى سووتێنرابوو ، خۆشه‌ویست ﷺ فه‌رمووى: په‌له ‌مه‌كه‌ن خوا دینى خۆى سه‌رده‌خات، گه‌لانى پێش ئێوه‌ به‌شانه‌ى ئاسنین گۆشت و ئیسقانیان له‌یه‌ك جیاده‌كردنه‌وه‌و كۆڵیشیان نه‌ئه‌دا.

جا بۆیه‌ نابێت هیچ هێزێك له‌بانگه‌واز ساردمان بكاته‌وه‌ چونكه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێ ده‌نگوباسمان ئه‌بێته‌ چى و چۆن ئه‌بین ،ئنجا تێكۆشه‌رو ئارامگرین یان نا ئه‌وه‌ حیكمه‌ته‌كه‌یه‌تى!

كه‌واته‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ببینه‌ موجاهید نه‌ك دانیشتووى به‌زیوى ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ!

 

وەڵامێک بنووسە