وەڵامی نەگبەتێك!
فیدیۆیەكیان بۆناردم نەگبەتێكەدەڵێت :ئەم ئایەتە بۆچی باشە!(لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا مِن بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ آبَائِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَانِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَامِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَالِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَالَاتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (61)النور). وەڵام:
موسڵمانان كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ … (29) النساء) واتە: بەناهەق ماڵی یةكتری مەخۆن وایانلێهاتبوو حەزەریان لەهەمووشتێك دەكردونانی كەسیان نەدەخوارد لەترسی ئەو فەرمانەی خوا ، تاقورئان هاتە خوارەوەو فەرمووی :ئاساییە لە ماڵی خۆتان(مەبەستی ماڵی كوڕەكەتە یان كچەكەت یان ژن لەماڵە مێردیا كەوەك ماڵی خۆیەتی )كە بخۆیت و لەماڵی بابتان ودایكتان و براتان وخوشكتان ، مامتان ،پورتان لەباوكەوە، خاڵتان ، پورتان لەدیكەوە ، ئەوماڵەی كلیلەكەیتان لایە، ماڵی دۆستتان،كاتێ چوونە ماڵان سڵاوبكەن!
جاری واهەیە قورئان كەلوتكەی رەوانبێژیە شتێك بەكورتی باس دەكات و جاری واش هەیە لەبەرحیكمەتێك وردی ئەكاتەوە ، دیارە لەم ئایەتەدا وردكردنەوەكە بۆهاوەڵان زەرووربووە ، كەئاساییە لەوماڵانە بخۆن و گوناهبارنابن ، ئەمەش پەروەردەی قورئانمان پیشان ئەدات كەچەندگرنگی ئەدات بە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان.
زەردەخەنەی هیوا (644)