توێژینەوە

باڵاترین مرۆڤ لە مێژوودا

699بینین

 

خۆشەویستمان باڵاترین نموونەی مرۆڤە پێی نابێ‌ بەم سەرزەمینەدا ، ئەوەندەی بەسە كە خوا وەسفی دەكات ، ئەو نەك خاوەن رەوشتی بەرزە (ذو خلق عظیم) نا ئەو (لعلی خلق عظیم) واتە: لەسەروو رەوشتە بەرزەكانەوە خۆی دەبینێتەوە.

خۆشەویستم ئەوەندە خاكی و خۆنەویست بوو نەیدەهێشت لەبەری هەستن ، كەچی هانی ئەدان رێزی گەورەكانیان بگرن و كاتێك سەعدی كوڕی موعاز هات: فەرمووی هەستن لەبەرگەورەكەتان ، الله أكبر كەس هەبووە لەدونیادا وابێ‌؟

خۆشەویستمان سەردارو سەروەری مرۆڤایەتی بوو وەك هاوەڵان بەرگی دەپۆشیو خۆی جیانەدەكردەوە ، تەنانەت جارێك جلی نایابی بەدیاری بۆ هات كە قۆپچەی ئاڵتونی پێوەبوو ، بەسەر هاوەڵاندا بەخشیەوە ، مخرمە كوڕی نەوفەڵ كە ئەمەی بیست بەپەلە هاتە لای خۆشەویست و وتی: كوا بەشەكەم؟ ئەویش ئەیناسی كە بۆ ئەو شتانە بە پەرۆشە ، فەرمووی: بەشم داناویت و ئینجا بۆی هێنا و لەدوورەوە قۆپچە ئاڵتونەكەی پیشان ئەدا ، ئەیزانی دڵی بەئاڵتونەكەی خۆشە!

هەرچی بڵێم لەبارەیەوە دڵۆپێكە لەدەریایەك و ئەو ئەوەندەی بەسە كەخوا جارێك سوێند بەتەمەنی پیرۆزی دەخواو دەفەرموێت (ڵعَمْرُكَ إِنَّهُمْ ڵفِی سَكْرَتِهِمْ ێعْمَهُونَ (72)الحجر) جارێكیش سوێند بەگلەییەكەی دەخوات و دەفەرموێت: ئەوەندە محمدمان لا ئازیزو نازدارە سوێندبێ‌ بە گلەییەكەی كە دەڵێ‌ پەروەرگارا ئەوانە بڕوا ناهێنن ، وازیان لێبهێنە خۆیان دەبیننەوە چیان لێدەكەین! (ۆقِیلِهِ ێا رَبِّ إِنَّ هَۆُڵا‌وِ قَوْمٌ ڵا یُۆْمِنُونَ (88) فَاصْفَحْ عَنْهُمْ ۆقُلْ سَڵامٌ فَسَوْفَ ێعْڵمُونَ (89)الزخرف).

سەركردەی بەناوبانگی هندی مەهاتما گاندی دەڵێت: بەداخەوە درەنگ محمدم ناسی ، كردارو گوفتاری محمد تەنها موڵكی موسڵمان نیە بەڵكو موڵكی هەموو مرۆڤایەتیە.. گۆتەی شاعیری ئەڵمانیش دەڵێت: له‌هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆ باڵاترین مرۆڤ گه‌ڕام ، پێغه‌مبه‌رێكم دۆزییه‌وه‌ ناوی (موحه‌ممه‌د) بوو.

وەڵامێک بنووسە