583
عەقڵ و پەیامی ئاسمان
دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: خوای گەورە عەقڵی داوە بەمرۆڤ تا بەكاری بهێنێ و بیری پێ بكاتەوە و “چل و نۆ” جار باسی عەقڵ كراوە لەقورئاندا، مرۆڤ بەهۆی بیركردنەوەو عەقڵەوە گەیشتۆتە ئەو پێشكەوتنەی ئەمڕۆ، خوای گەورە زیاد لەنیعمەتی عەقڵ رێنمایی خۆشی ناردووە بە هەزاران لەهەڵبژاردەكانی خۆیدا سەلامی خوایان لێبێت تا رێگا بۆ عەقڵ و ژیری مرۆڤ رووناك بكەنەوە.
لەئیسلامدا ئەوەی هەوڵی فێربوون و گەیشتن بەراستیەكان بدات و (طالب العلم) بێت مەنزیلەی خۆی هەیەو، ئەوەی ئیجتیهادیش بكات راست بوو دوو پاداشتی بۆ هەیە و هەڵەشی كرد هەقی هەوڵەكەی یەك پاداشتی بۆ دەنووسرێت، هەر لێرەشەوەیە كە زانایانمان لەبواری فیقهدا بۆچوونی جیاوازیان هەیەو هەموو هەوڵەكانیشیان بەرز دەنرخێندرێن.
“ستیڤ هۆیكینگ” زیرەكترین زانایە لەمێژوودا ئەوەبوو تووشی نەخۆشیەك بوو كە تەنها بەچاو ئەیتوانی لەرێی كۆمپیوتەرێكی تایبەتەوە ئەوەی دەیەوێت بیگەیەنێت، ناوبراو زانستی لا هەموو شتێك بوو، بەڵام زانست بەبێ پەیامی ئاسمان نەیتوانی بیگەیەنێتە مانا و ئامانج لەژیانی ئەم دونیایە، لەچاوپێكەوتنێكدا لێیان پرسی تۆ بێباوەڕیت؟ وتی: رەنگە خوایەك هەبێت بەڵام زانست ئەتوانێت تەفسیری هەموو شتێكمان بۆ بكات، لەبارەی تەندروستیەوە لێیان پرسی. وتی: پزیشكەكان دوو ساڵیان بۆ داناوم. كەچی خوا پیشانی دا كەزانست پەی بەهەموو شتێك نابات و دە ساڵ دوای ئەو قسەیە ژیا.
ئەم زانایە هەڵوێستێكی جوانیشی هەبوو، زانكۆیەكی ئیسرائیلی ویستی خەڵاتی بكات، ئەویش قایل نەبوو بچێت وەری بگرێت چونكە ئەوان داگیركەرن. هەرشادبن.