ئاشكرایە كە چەند ئایەت و فەرموودەمان هەیە كە گرنگی ئەدەن بەئاشتی بۆ گشت مرۆڤایەتی و، موسڵمان كاتێك سەلام دەكات: ئەڵێت سەلامی خواتان لێبێت. كە سەلامیش ئاشتی و ئاسوودەییە.
لەكۆندا شایەكی فارس بەناوی “كیرۆس” ئەو شایەتیە بۆ موسڵمانان ئەدات و ئەڵێت: ئەو موسڵمانانە كەسەر دەكەون وێرانكاری ناكەن.
“پەتریاركی قودس” نامە بۆ “پەتریاركی قوستەنتینیە” ئەنێرێت و بۆی دەنووسێت كە موسڵمانان دادپەروەرن لەگەڵمانداو هەرگیز ستەممان لێناكەن و هەرگیز توندوتیژ نین لەگەڵماندا.
رەوشتی بەرزی “سەلاحەدینی ئهییوبی” وای كرد ژمارەیەك لە مەسیحیەكان موسڵمان ببن.
“زانكۆی برنستۆن”ی ئەمەریكی لەلێكۆڵینەوەیەكدا لە 1-5-2013 دا بەپاڵپشتی راپۆرتێكی موخابەراتی ئەمەریكی ئەڵێت: لەساڵی 1980 وە تا 2005 ئەو كارە تیرۆریستیانەی كە لەئەمەریكا روویداوە تەنها لەسەدا شەشی موسڵمانان كردوویانە.
لەراپۆرتێكی گاڵتە ئامێزیشدا راپۆرتی ساڵانەی دەزگای یۆرۆپۆل لە 28-12-2015 لە ژێر ناونیشانی هەموو تیرۆریستان موسڵمانن تەنها لەسەدا نەوەد و نۆ و لە دەدا شەش نەبێت ئەڵێت: لەساڵی 2006 و2007 و 2008 دا ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لەئەوروپادا ئەنجامدراون تەنها لەسەدا سفرو لەدەیا چواریان موسڵمانان كردویانن و لەسەدا نەوەدو نۆو لەدەدا شەشیان غەیرە موسڵمان كردویانن.
هەروەها لە 11ی 7ی 2016دا رێكخراوی یۆنسكۆ پاش لێكۆڵینەوەیەكی زانستی بۆ ماوەی شەش مانگ بەهاوكاری “دەزگای ئاشتی جیهانی” دەڵێت: ئیسلام لەپێش هەموو ئاینەكانەوەیە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی جیهانی.