توێژینەوە

سەكینەتەكەی ئەبوبەكر

1.04Kبینین

 

دوژمنان بەجێ‌ پێكاندا گەیشتنە بەردەمی دەرگای ئەشكەوتەكە، وتیان ئەمە جێ‌ پێی موحەممەدەو ئەوەش هی ئەبوبەكرە لێرە نەجوڵاون یان چوون بۆ ئاسمان یان بەناخی زەویدا چوونەتە خوارەوە، یاری غار دەترسا دوژمن زیانیان پێبگەیەنێ‌، سەروەرمان فەرمووی: مەترسە فریشتە بەباڵی خۆی دایپۆشیوین نامان بینن، ئەبوبەكر گومانت چۆنە بەدووان كەخوا سێیەمیانە؟

ئەوەبوو سەكینەو ئارامی دابەزیە سەر ئەبوبەكر، هەرئەو سەكینەیە بوو كە لەكاتی مردنی سەروەردا (ﷺ) هەمووان تاسان و شپرزبوون ئەبوبەكر نەبێت، ئەو رۆژە سەروەرمان (ﷺ) تەندروستی باشبوو، بۆیە ئەبوبەكر سەردانی هاوسەری دووەمی كرد لەقەراخ شار، هەركە هەواڵەكەی بیست هاتەوەو قوماشەكەی لەسەر رووی خۆشەویسترین كەسی لاداو ناوچەوانی ماچ كردو بەدەم قوڵپی گریانەوە وتی: لەژیان و لەمردنیشتدا هەرجوانی.

ئنجا چووە دەرەوەو چووە سەر مینبەرو فەرمووی: ئەوەی موحەممەدی ئەپەرست موحەممەد مرد، ئەوەی خواش دەپەرستێ‌ خوا ماوەو زیندووە. ئنجا ئەم ئایەتەی خوێند (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (144) (سورة: آل عمران). هاوەڵان ئەتووت یەكەمجارە ئەم ئایەتە ئەبیستن، عومەر كەدەیووت: نەمردووەو دەگەڕێتەوە دڵنیابوو كەمردووە، بۆیە ئەگەڕا بەدوای پەنایەكدا تا تێر بەكوڵ بگری.

ئەو رۆژەی سەروەر (ﷺ) پێی نایە مەدینەوە داروبەردو گوێسەبانەكانیش ئەخەنین، ئەو ڕۆژەش كەكۆچی دوایی كرد هەمووی شیوەنی بۆدەكرد. كاتێ‌ لەماڵەكەی خۆیدا ناشتیان فاتیمە بەئەنەسی وت: چۆن دڵتان هات گڵ و خۆڵ بكەن بەسەریا!! تكایە ماویەتی.. ئەندازیار عوسمان.

وەڵامێک بنووسە