توێژینەوە

هەرئەو تێی دەگەیشت

495بینین

ئەبوبەكر (خوا لێی رازی بێت) تایبەت بوو، سەروەرمان (ﷺ) لەبارەیەوە ئەفەرموێت هەركەسم بانگ كردبێ‌ بۆئیسلام هەڵوەستەیەكی كردووە ئەبوبەكر نەبێت كەپێمووت یەكسەر موسڵمان بوو.

ئەبوبەكر بەماڵی خۆی بەندە موسڵمانەكانی ئەكڕیەوەو ئازادی ئەكردن.

خۆشەویستمان(ﷺ) وتاری ئەدا بۆ هاوەڵان و فەرمووی: بەندەیەك خوا سەرپشكی كردووە كە لەدونیادا بمێنێتەوە یا بگەڕێتەوە بۆلای، ئەویش لای خوای هەڵبژارد، لەناو هاوەڵاندا كەهەموو بێدەنگ دانیشتبوون ئەبوبەكر هەستاو بەگریانەوە وتی: خۆمان و دایك و باوكمان ئەكەین بەقوربانت. هاوەڵان سەریانسوڕما لەم هەڵوێستەی ئەبوبەكر، تومەز تەنها ئەو تێگەیشتووە كەئەو بەندەیە رسول الله (ﷺ) خۆیەتی و باس لەكۆچكردنی خۆی دەكات.

هاوەڵان هەندێكیان دەرگایان لەسەر مزگەوت هەبوو، سەروەرمان (ﷺ)فەرمووی: هەموو دەرگاكان دابخرێن تەنها ئەوەی ئەبوبەكر نەبێت، جارێكیان لەمزگەوتی خۆشەویستمان(ﷺ) دانیشتبووم كەبەلای راستدا ئاوڕم دایەوە ئەو دەرگایەم بینی لەسەری نووسرابوو ئەوە دەرگاكەی ئەبوبەكرە هەروەك لەوێنەكەدا دیارە، حكومەتی سعودی لەكاتی فراوانكردنی مزگەوتەكەدا رەچاوی ئەوەیان كردووەو هێشتوویانەتەوە.. تكایە ماویەتی.

 

وەڵامێک بنووسە