نوسینى: سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
له‌ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزدا زۆرجار وشه‌ى سه‌وزایى (الخضرة) هاتووه، که‌باسى بارودۆخى به‌هه‌شتیه‌کان ده‌کات له‌و به‌خششانه‌ى که پێیان دراوه، له‌که‌شێکى بڵند لهئاسوودهیى و چێژ‌و ئارامیى ده‌روونى..
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَڕيٍّ حِسَانٍ) (الرحمن/٧٦) واته: شانیان داداوه له‌سه‌ر فه‌رش و ڕاخه‌رى سه‌وزباوى جوان که‌هه‌موو ده‌ڵێى که‌سێکى بلیمه‌تى جوانکار دروستیکردوون هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ) (الکهف/٣١) واته: پۆشاکى سه‌وزى جوان ده‌پۆشن که‌دوو تۆێیه، چینى ژێره‌وه ئاوریشمى ئه‌ستوره، چینى سه‌ره‌وه ئاوریشمى ته‌نکه.
یان ده‌فه‌رموێت: (عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا) (الانسان/٢١) واته: پۆشاکى به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمى سه‌وزى ته‌نکه که‌به‌سه‌ر پۆشاکى ئاوریشمى ئه‌ستوردا له‌به‌ریان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بازنى زیوى تایبه‌تدا ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابى پاک و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
“ئهردشتام” که زانایه‌کى دهرونزانیه، ده‌ڵێت: کاریگه‌رى ڕه‌نگ له‌سه‌ر مرۆڤ زۆر قوڵه زۆرێک له تاقیکردنه‌وه‌ى جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه و ڕوونیکردوتهوه که ڕه‌نگ کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئازایه‌تى و هه‌نگاونان یان خۆکێشانه‌وه له‌کاره‌کان و هه‌ستکردن به‌گه‌رما و سه‌رما، له‌سه‌ر دڵخۆشى یان خه‌مۆکى و ڕاڕایى، به‌ڵکو کارده‌کاته سه‌ر که‌سێتى مرۆڤ و دیدیشى بۆ ژیان. زانینى ئه‌و کاریگه‌رییه‌ى ڕه‌نگ له قوڵایى ده‌روونى مرۆڤدا هه‌یه‌تى وایکردووه نه‌خۆشخانه‌کان له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا که‌سانى پسپۆر بانگهێشت بکه‌ن بۆ پێشنیارکردنى ڕه‌نگى دیواره‌کان که‌یارمه‌تى زیاترى شیفاى نه‌خۆشه‌کان ده‌دات، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ بهڕهنگى گونجاو.
تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه ڕه‌نگى زه‌رد چالاکى له کۆئه‌ندامى ده‌ماردا زیندووده‌کاته‌وه، ڕه‌نگى ئهرخهوانیى هانى جێگیرى ده‌دات و شین هه‌ستکردن به سه‌رما له مرۆڤدا دروستده‌کات و سوریش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ستکردن به گه‌رمبوونه‌وه له مرۆڤدا بهدیێنێت.
به‌ڵام زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ى، ئه‌و ڕه‌نگه‌ى دڵخۆشى له ده‌روونى مرۆڤدا ده‌ژێنێته‌وه پاڵنه‌ره‌کانى ئاسووده‌یى و خۆشه‌ویستى ژیان ده‌وروژێنێت، ڕه‌نگى سه‌وزه. له‌به‌رئه‌وه ڕه‌نگى سه‌وز بووه‌ته ڕه‌نگێکى په‌سندکراو لهژوورهکانى نه‌شته‌رگه‌رى هه‌ناودا بۆ جلوبه‌رگى پزیشک و برینپێچه‌کان.
جوانترین تاقیکردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر کاریگه‌ریى ڕه‌نگى سه‌وز ئه‌وه‌بوو که له‌شارى له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر پردى (بلاك فرايار) که به پردى خۆکوشتن ناسراوه، زۆربه‌ى ڕووداوى خۆکوشتنه‌کان له‌سه‌رى ڕوویانده‌دا، ڕه‌نگه خۆڵیه ڵێڵهکهى گۆڕدرا بۆ سه‌وزێکى جوان و ئه‌ویش بووه هۆى دابه‌زینێکى به‌رچاو لهچمارهى ڕووداوه‌کانى خۆکوشتندا له‌سه‌رى، هه‌روه‌ها ڕه‌نگى سه‌وز ئاسوده‌یى به‌چاو ده‌به‌خشێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌وداى بینینى ڕه‌نگى سه‌وز زۆر بچوکتره له‌گۆڕه‌پانى مه‌وداى بینینى ڕه‌نگه‌کانى تر.
درێژییه شه‌پۆلى مامناوهندیشى هه‌یه که درێژ نییه وه‌ک شه‌پۆلى ڕه‌نگى سوور و بچوکیش نییه وه‌ک شه‌پۆلى ڕه‌نگى شین.