نوورسی بەرەحمەت بێت دوومانگ پێش ئەوەی وەفات بكات وتی:من دەمەوێ پەیوەندیم لەگەڵ دونیادا بپچڕێنم ، من بازرگان و شتی وا نیم، پێویستە هیچ كەس شوێنی گۆڕەكەم نەزانێت ، جگە لە یەك .دوو قوتابیم نەبێت ، لەهەركوێ بم بەرەكەتی خوێندنی سوورەتی فاتیحەم پێدەگات
دوای كۆچكردنی بە پێنج مانگ بەفەرمانی میری بەئامادەبوونی عبدالمجیدی برای لەگۆڕدەریان هێنایەوە كەئەتووت ئەو دەقەو سەعاتە كۆچی دوایی كردووەو زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو ، خستیانە تابووتێكەوەو بەفڕۆكە بردیانە فڕۆكەخانەی ئافیون ولەوێشەوە لەئیسپارتە لەشوێنێكی نادیار ئەسپەردەی خاك كرا ، سبحان اللە زۆری نەبرد براكەی مردو ئەوپزیشك و سێ سەربازەش كە بەوگواستنەوەیە هەستان ئەوانیش زوو بەزوو مردن و بەم جۆرە خوا ئاواتەكەی نوورسی هێنایە دی كە كەس نەچێتە سەر قەبری.جا ئەو دونیا نەویستیەی نوورسی لەژيان و دوای ژیانی پاش فەزڵی خوا یەكێك بوو لەهۆكارەكانی سەركەوتنی بانگەوازەكەی .. لا 287یادەوەریی نوور-عومەر عبدالرحمان.
811