106
لقی کۆیەی ژیار لە چالاکییەکدا.
لە ڕێکەوتی 2022/11/18 ئینستتیوتی ژیار لقی کۆیە هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێک بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، بە بەشداری چەندین مامۆستاو فێرخوازی لقەکە گەڕان بەناو پێشانگاکە ئەنجامدرا، پاشان بەشی خوشکان بەشداریانکرد لە ڤیستیڤاڵی فێرگەی دایکە عائیشە لە هۆڵی تەلاری هونەر، لەم گەشتەدا فێرخوازان سوودێکی زۆریان بینی لە ئاشنابوون بە ناونیشانی کتێب و بەدەستهێنانی ئەو کتێبەی کە پێویستیان بووە.