109
لقی پشدەری ژیار خولێکی وتاربێژی دەکاتەوە
لە بەردەوامی چالاکیەکانی بەشی خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی هەینی 23-9-2022 دوای نیوەڕۆ چالاکی کۆتایی وتاربێژی پێشکەشکرا، لەلایەن هەریەک لە خوشکانی (شەهێن محەمەدو خەندە عەلی و چیا عومەر و شنیل عوسمان) بەئامادەبوونی یانزە خوشکی دی و بەسەرپەرشتی مامۆستا (هێدی سەعید) زیاتر لەکاتژمێرێکی خەیاند، دواتر سەرنج و تێبینیەکانی بۆ خوشکان خستنە ڕوو.
شایەنی باسە لەسەرەتادا مامۆستا (احمەد خدر) بەرپرسی لقی پشدەر وتەی دەستخۆشی و سوپاسی پێشکەشکردو هیوای سەرکەوتنی بۆ ئامادەبوان خواست، دواتر مامۆستا (هێدی سەعید) وتەی کۆتایی پێشکەشکرد و دەستخۆشی لەهەموولایەک کرد و بڕوانامە بەخشییە وتاربێژەکان