ئاهەنگی دەرچوونپه‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجە ئاهەنگی ئەڪادیمیای زانستە شەرعییەڪان ئەنجام دەدات و وەرزی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت

133بینین

ڕۆژی پێنج شەممە 26 صفر 1444ڪۆچی 2022/09/22 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار
ئاهەنگی دەرچونی پۆلێك لە فێرخوازانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی خۆی ساز کرد، قورئانی پیرۆز کرایە دەستپێکی ئاهەنگ و پاشان (م.هیوا محمد) بەرپرسی ئەکادیمیایی زانستە شەرعییەکانی هەڵەبجەی ژیار وتەی بەخێرهاتنی ئەکادیمیای پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەش کرد وەرزی نوێی خوێندن ڕاگەیەنراوە و فێرخواز وەردەگیرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن، پاشان بەرپرسی لق (م.یەحیا عبدالله) وتەی بەخێرهاتنی لقی پێشکەشکرد، دواتر (پ.د.خالید محمد صاڵح) سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار وتەیەکی پێشکەشکردو هیوای بەردەوامی و بەخشینی ئەو زانستەی کرد کە فێرخوازان فێری بوون، پاشان (د.خالید گەردی) بەرپرسی گشتی زانستی ئەکادیمیا وێڕای پیرۆزبایی بۆ فێرخوازان باسی لە گرنگیپێدانی تایبەتی ژیاری بۆ ئەم پەیمانگایانە و زانستی شەرعی کرد، دواتر نوێنەری فێرخوازان (نوخشە هادی) چەن وتەیەکی پێشکەشکرد، لەکۆتایشدا بڕوانامە درایە فێرخوازان و سوپاس و ڕێزلێنانیش بەخشرایە مامۆستایانی ماندوونەناسی ئەکادیمیا و پاشان سوپاس و پێزانینی لقیش بەخشرایە خانەوادەی فێرخوازان لەپای هاوکارییان بۆ تەواوکردنی زانستی شەرعییان

 

وەڵامێک بنووسە