لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار پانێڵی گەنجانی خاوەن پڕۆژەی ئەنجامدا.
ڕۆژی ھەینی بەرواری ٩/١٢/٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی دكتۆر بەختیار تاڵەبانی بەرپرسی گەنجانی ئینستتیوتی ژیارو بە ھاوبەشی بەشی ئافرەتان و بەشی گەنجانی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار پانێڵێكیان ئەنجامدا بۆ ژمارەیەك لە گەنجی خاوەن پرۆژە كە پێكھاتبوون لە بەڕێزان:
١.خێڵان مەحمود خاوەنی پڕۆژەی درود بۆ فێربوونی درومان. ٢. نصراللە ھیدایەت خاوەنی سیستەمی پڕۆژەی زانكۆلاین. ٣.ڕێژنە دێھاتی خاوەنی پڕۆژەی بەرھەمھێنان و كڕین و بازاڕكردنی بەروبوومی خۆماڵی. ٤. ژیا فواد ھاوبەش لە فۆرسایت ئەیجێنسی. ٥. كارزان سامی خاوەنی پرۆژەی ئەسپسواری. ٦.زنە ئازاد خاوەنی پڕۆژەی ڕێكخستنی بۆنەو ئاھەنگ.
كە ھەریەكەیان باسیان لە كارو پرۆژەی خۆیانكرد كە چۆن توانیان پشت بە خۆیان ببەستن و ببنە خاوەن كارو داھاتی خۆیان و چەندین ھەلی كار بۆ كەسانی تریش بڕەخسێنن بۆ ھاندانی گەنجان. پاشان دكتۆر بەختیار تاڵەبانی بابەتێكی دی پێشكەشكرد كە گەنجان پشت بە خۆیان ببەستن و ھەوڵ بدەن ببنە خاوەن كاری خۆیان پاشان لەلایەن بەرپرسی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیارەوە (دكتۆر كامیل شارباژێڕی) پاڵپشتی سەرجەم لق و دەستەكانی ئینستتیوتی ژیاری بۆ گەنجی خاوەن پڕۆژە دووپات كردەوە.